Chapter 48

771 178 65
                                    



ئەم بەشە کەمێک کورتە شایەنی ئەو ھەموو چاوەڕوانییەی ئێوە نییە ببورن 🙏

تکایە ڤۆت پێت خوێندنەوە 🌟

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

POV Young ah

ـ کاتژمێر نۆ بۆ یانزەی بەیانی لە باخچەکە دادەنیشێت کتێب دەخوێنێتەوە تەنانەت گەر سارد بێت

ـ ھەندێک کات ڕۆتینەکەی دەگۆڕێت بەھۆی بێکھیۆنی بچووکەوە لە ژوورەکەی کتێب دەخوێنێتەوە تا کاتی خوانی نیوەڕۆ

ـ یەکی دوای نیوەڕۆ نانی نیوەڕۆ دەخوات و منداڵەکەم لە کۆشیدا دادەنێت

ـ یەک بۆ چواری دوای نیوەڕۆ سەرقاڵی کارکردن و خوێندن دەبێت دەربارەی بەڕێوەبردن و کارگێڕی

ـ دواتر پیاسەیەک بە ئۆتۆمبێل لەگەڵ منداڵەکەم چەند ئاوات دەخوازم لەگەڵیان بم

ـ لە شەش بۆ ھەشت ی ئێوارە ئاگاداری بێکھیۆن دەبێت تا خوانی ئێوارە ئامادە دەکەم

ـ دوای نانی ئێوارە دەیھێنێتەوە بۆم وە سەرقاڵی یاری دەبێت لەگەڵ تای و تێفانی

••••••••

ئەوە ڕۆتینی ڕۆژانەیەتی بەڵام نازنام لە کۆتایی ھەفتە کاتی بە چی بەسەر دەبات چونکە دەچمەوە بۆ ماڵی پورم و بیرۆکە و بۆچوونی ھەمەچەشنە بە مێشکمدا دەسوڕێنەوە ھاوشێوەی سوڕانەوەی زەوی بە دەوری خۆردا .. خەمبار دەبم بە ھۆیانەوە ، بەرگەی ئەو بیرۆکەیە ناگرم بە تەنھا لەگەڵ ئافرەتێکی بەو جۆرە سەرنج ڕاکێش دەژی .. دوای ھەموو شتێک ئەو پیاوێکە و ڕابردووی لە یاد نییە ... چاکەتێکی پاییزەم پۆشی و جلی گەرمم لەبەری منداڵەکەم کرد ، ھاتمە نھۆمی خوارەوە ئامادەم بۆ ڕۆیشتن وە ڕاستەوخۆ دیمەنی پێکەنینی ئەو کاتێک لەگەڵ تێفانی دانیشتووە پێشوازی لێکردم .. ھەرچەندە زانیم ئاگادارە کە من تەماشای دەکەم بەڵام چاوم لەسەری ھەڵنەگرت

کەی لە بیرکردنەوە پشوو دەدەم ؟ .. بۆ مرۆڤ پشوو وەردەگرێت لە بیردکردنەوە ؟! ھەرچەندە ڕێژەی مادوویەتی بگاتە ئەوپەڕی وەڵامەکە نەگۆڕە و ھەمیشە نەخێرە ~

" دەڕۆیت ؟ " ڕوومکردە ئەو ئاڕاستەیەی دەنگەکەی لێوە ھات و تای م بینی .. دەستی خستە سەر شانم و بە خەمباری ڕوومکردەوە ئەو ئاڕاستەی جەستەی بێکھیۆنی تێدا جێگیربووە

" خەمبار مەبە ھیچ نییە لە نێوانیان " گوتی کاتێک دەستی بە پرچمدا دەھێنا دواتر لە خۆی نزیک کردمەوە و بۆ ماوەیەک لەسەر سنگی پشووم بە سەرمدا

 Psychopath || B.BH ✔️Where stories live. Discover now