Pov haraئەو تەنها بەو جۆرە هەڵسوکەوت دەکات کە دەیەوێت و ڕای من وەرناگرێت .. وە گەر هەر کارەکە دەکات هیچ نەبێت پرسیارێکم لێ بکات .. تەنانەت ناتوانم وەڵامی بدەمەوە
دڵنیا نیم بۆچی بەو شێوەیە کۆنترۆڵی خۆم لەدەست دەدەم یان لێی دەترسم یان ئەو هەستەم کە پاڵمپێوە دەنێت لێی دوور نەکەومەوە کە لە ڕابردوودا هەمبووە هێشتا دوام دەکەوێت .. وەک ئەو قوتابییەی کە مامۆستاکەی خۆشدەوێت و خەیاڵ دروست دەکات لەگەڵی .. چانیۆل بەو شێوەیە بوو بۆ من
جیاوازی تەمەنی نێوانمان بە نزیکەیی ۱٠ ساڵە بۆیە وەک ئەو مامۆستایە هەڵسوکەوتی کرد کە هیچ ئاگداری قوتابییەکەی نییە و وەک هەموو قوتابیەکی تر سەیری دەکات .. دان بەوەدا دەنێم کە ڕۆژێک لە ڕۆژان خۆشمویستووە
بەڵکو خۆشەویستی یەکەمم بوو .. بەڵام ئێستا هەموو شتێک جیاوازە .. هەرچەندە ئەو هەمان کەسایەتی هیە بەڵام من گۆڕاوم .. ئێستا بەندەی شەیتانم نیم وەک جاران
" هەستە لە خەو " بە گاڵتەوە وتی و چەقەنەیەکی لێدا لەپاڵ گوێمدا . باوەڕناکەم کە خەریک بوو بە چاوەکانم بیخۆم .. ئەمە زیاتر شەرمەزاری کردم لەوەی کە دوو جار ماچم کرد
" وتم کە کارێکم بە تۆ هەیە " وتی و ڕایکێشام بۆلای خۆی و بە ترسەوە سەیرم کرد .. هەرچی بیرم کردەوە مێشکم بۆ یەک کار چوو .. چاوەکانم بە تەواوەتی کردەوە و پاڵم پێوەنا
" مەحاڵە " بە هاوار وتم و بە پێکەنینەوە لێم دوور کەوتەوە
" مەترسە من دەست درێژی ناکەمە سەر منداڵ " بە ساردی وتی و منیش برۆم گرژ کرد تێناگەم چی دەوێت
" دەزانم کە تۆ بێ ئابڕووەکانت پێ خۆشترە " هارا لاسایی دەنگی چانیۆلی کردەوە کە وتی و ئەو پێکەنی .. گەر ئەو شێوە کارە نەبێت کە من لە مێشکمدایە دڵنیام کە لەوەش خراپترە
هەموو جارێک پەشیمان دەبمەوە کە دێم بۆ سەردان کردنی .. وابزانم ئێستا باشترە .. وەستام چاوەڕێی ئەو کارە دەکەم کە پێم دەڵێ بیکەم
" یاری هەڵکشان و داکشان " وتی و منیش لە مەبەستی تێنەگەیشتم ( ڕوونکردنەوە: هەڵکشان و داکشان بە مەبەستی ئەوە دێت کە تۆ شتێک ڕابکێشیت و یەکێکی تریش ئەوسەری ڕابکێشێت وەک شەپۆلەکانی دەریا یان بەرزبوونەوە و نزمبوونەوە، نزیکبوونەوە و دوورکەوتنەوە )
" ڕایدەکێشیت بۆ خوارەوە هەتا توانای هەناسەی نەمێنێت دواتر هەڵیدەدەیت بۆ سەرەوە وەک ئەوەی زبڵ بێت " وتی و بە توندی دەستی خۆمم گوشی بەڕاستی زۆر پیسە بەڵام هەرچۆنێک بێت ئەمە باشترە لەوەی بیکوژێت
VOUS LISEZ
Psychopath || B.BH ✔️
Fanfictionبێگومان هەموومان دەربارەی ترس و فۆبیامان بیستووە،نەخۆشی دەروونی~ لەناو کۆمەڵگادا بڵاوە ئەوەشی کە نازانێت بەرزترین پلەکانی ترسە ئەو هەستکردن بە شەرمەزاری و کەمییەی کە بۆت دروست دەبێت لە نەخۆشییەکە خراپترە ئەو کاتە ئاسانترین ڕێگا دەگریتەبەر ئەویش تەنه...