Chapter 35

1K 174 68
                                    


پاکەتە کلێنسەکە بھێننە لای دەستان چونکە پێویستتان پێی دەبێت 😔

ڤۆت تان بیرنەچێت و کۆمێنت لەنێوان دێڕەکان دڵخۆشم دەکات ☺️

کاتێکی خۆش بۆ ھەمووان ❤️

————————————————————

Pov ah yeong

چاوپێکەوتنێکی نایاب نەبوو لەگەڵ دایک و باوکم وەک پێشبینیەکانم ، دایکم کێشەی نەبوو کە زانی خێزانەکەی منیان خۆشدەوێت تاکە ئاواتی ئەوەیە بە دڵخۆشی بژیم .. ھەروەھا ڕووخسارم وێنە دانەوەی ئەو ھەستانەی تێدایە کە بەرامبەر بێکھیۆن ھەمە بەڵام ناتوانرێت بزانرێت تا چەندێک ئەو ھەستانە زۆرە چونکە بێ کۆتاییە

باوکم لەسەر بڕیارەکەی سوورە ناھێڵێت پێکەوە ببین .. ھۆکارەکە توڕەیی نییە ، ئەو لە شتێک دەترسێت من بە باشی دەزانم چییە ... ناتوانێت سەیری چاوی بێکھیۆن بکات .. کە دەیەوێت سەیری بکات گلێنەی چاوی دەلەرزێت و کە سەیری من دەکات ئازار لە چاویدا بەڕوونی دیارە چونکە متمانەی ئەوم لەناوبرد .. ھیچ شتێک ناتوانێت ڕای بگۆڕێت .. نەمتوانی فرمێسکەکانم ڕابگرم و بێ کۆتایی ھاتنە خوارەوە .. بە پاڕانەوە سەیری دایکم دەکرد تا یارمەتیم بدات بەڵام لە شوێنی خۆی جوڵەی نەدەکرد .

" جیاببنەوە " باوکم فەرمانی کرد و ڕووی وەرگێڕا .. بێکھیۆن سەری داخست و دەستی خستە سەر زەوی

" بمکوژە بەڵام داوای جیابوونەوەمان مەکە " بە دەنگێکی نزم وتی و دەستم خستە سەر دەستی .. باوکم بە ساردی ھەستا تا بڕوات

" باوکە " بانگم کرد وەک ھەوڵێک تا سەیرم بکات و ھەستم پێ بکات بەڵام ڕووی تێ نەکردم ... دەسکی دەرگاکەی گرت و بۆ ماوەیەک وەستا

" گەر دەتەوێت لێرە بڕۆیتە دەرەوە لەگەڵ ئەو جارێکی تر مەیەرەوە ئێرە .. ھەڵبژاردن لە دەستی تۆدایە " باوکم بە دەنگێکی نزم وتی خەمباری زیاتر پێوە دیار بوو تا ھەڕەشە

گەورەترین ترسەکانم ھاتەدی .. ھەنسکێکی زۆرتر لە نێوان لێوەکانمەوە دەردەچن و فرمێسکی زۆرتر ڕیز دەبن تا بێنە خوارەوە .. ھەرچەند بە دەنگی بەرز بگریم ھەست بە باش بوون ناکەم .. دەڵێیت چەقۆ کراوە بە سنگمدا .. بۆچی ئەوەندە توند و تیژە بۆچی تێناگات کە بێ یەکتر ناژین .. ھەناسەی ئەو دەدەم .. ئەو ھەوای منە و تاکە ھۆکارە بۆ ژیانی من .. بە نەبوونی دەمرم ..

دەزانم کە ھەرگیز ئەوەندە بە بەخت نابم دایک و باوکم پێکەوە بە ھاوسەرگیرییەکەم ڕازی ببن .. گەورەترین پرسیار لە مێشکمدا ئەوەیە کە ئایا ھۆکارەکە ھاوسەرگیرییە نھێنیەکەیە یان بێکھیۆن خۆیەتی .. گوێمان لە دەنگی بەرکەوتنی دەرگاکە بوو بە دیوارەکە و بێکھیۆن ھەستایەوە و بە توندی دەستی دەگوشی .. سەرم لەسەر شانی دانا و دەستی دەھێنا بە پشتمدا .. ئێمە ھەرگیز ناتوانین بە ئارامی بژین ؟

 Psychopath || B.BH ✔️Opowieści tętniące życiem. Odkryj je teraz