61

1K 177 1.1K
                                        

ఌ︎_____________♕︎____________ఌ︎

ఌ︎_____________♕︎____________ఌ︎

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎




بۆ ماوەی دوو ڕۆژ جیمین چوو بۆ دەرەوەی شار بۆ گەشتێکی بازرگانی لە دایگۆ، وە دەبوو سبەینێ بگەڕێتەوە.

دواین جار کە توانیم کاتی لەگەڵ بەسەرببەم چوار ڕۆژ لەمەوبەر بوو لە ئاهەنگی مەلەوانەگەکە، لەو کاتەوە بە زەحمەت دەمبینی هەموو شەوێک درەنگ دەهاتەوە ماڵەوە.

هێشتا نەمدەتوانی واز لە بیرکردنەوە لەو ئاهەنگە بهێنم، سەرمسوڕمابوو جۆنگکووک چۆن هیچی نەکرد، چاوەڕێی ئەوەبووم بە بینینی من و جیمین توڕەببێت بەڵام نەبوو.

پێموایە بەڕاستی ئەو منی لەبیرکردووە.

نەدەبوو چیتر بیری لێبکەمەوە، ئەو پێشنیاری هاوسەرگیری بۆ ئایرا کرد و دەیویست هاوسەرگیری بکات.

دەبوو لە مێشکم دەریبهێنم، بەڵام هەرچەند هەوڵم دەدا کە ئەو بیری خۆم ببەمەوە مێشکم ڕاستەوخۆ دەیگەڕاندەوە.

"خاتوو ئۆهـ"

لەناکاو سێری دەرگەی ئۆفیسەکەی کردمەوە و لەبیرکردنەوەکانم دەریهێنام.

"ئایا ئامادەی بۆ بۆنە کۆمەڵایەتیەکەی ئەم ئێوارەیە؟"

"بەڵێ؟ خولەکێکی تر لە دەرەوە دەبم"

دەرگەکەی لە دوای خۆی داخست، بە بێدەنگی لەسەر کورسی ئۆفیسەکەم مامەوە و هەوڵی کەمکردنەوەی پەستانم ئەدا، ئەمڕۆ شەش کۆبوونەوەم هەبوو، بۆ من یەکێک بوو لە ڕۆژە درێژەکان، من لە ژیانی تایبەتیمدا پەستانێکی زۆرم لەسەربوو بۆیە بۆ من قورسبوو کە تەرکیز بکەم و کارەکانم بەو شێوەیەی جاران ئەنجام بدەم.

دەمویست بچمە ماڵەوە بەڵام لە ماڵەوەش تەنیابووم، یوونگی و نامجوون لە ماڵەوەبوون
بەڵام سەرقاڵبوون و هەمیشە لە ئۆفیس بوون، نازانم بۆچی یاوەری جیمینیان نەکرد بۆ ئەو گەشتە بازگانییە، دەبێ ئەوەندە جدی نەبووبێت.

گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎Where stories live. Discover now