ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎
"بە نەفرەت بیت!"
جەین بە دڵپڕی هاواری کرد و خەریک بوو دەستی دەکرد بە گریان.
دووبارە دەستمان کردەوە بە شەڕکردن.
"نا نا توڕە مەبە ئازیزم،ئێمە دوێنێ شەو یاریمان کرد"
بە شێوەیەکی گاڵتەجاڕانە پێکەنیم و گوتم
"ئایا بیرت نایاتەوە؟ "
بە بێزاری سەیری کردم و بە خێرایی لە ژوورەکە ڕۆیشتە دەرەوە،من تەنیا هەوڵمدا کە دۆخەکەی بۆ ڕوون بکەمەوە بەڵام ئەو هەر بەو بەیانییە توڕەی کردم.
دەستم بۆ کاتژمێرەکەم برد و بینیم کە درەنگانی پاشنیوەڕۆبوو، کوڕەکان دەبوو لە ماڵەوەبن.
چەکمەجەی مێزەکەی تەنیشتم کردەوە و پارچە تۆزە سپییەکەم دەرهێنا و لەسەر مێزەکەم دانا و هەڵممژی.
من ئەو هەستەم خۆشدەویست، هەستم بە بەهێزی ئەکرد، هەرگیز هێندە هەستم بە متمانە بە خۆبوون و وروژاوی نەکردبوو.
دەرمانەکە خەریک بوو ئەو وزەیەی پێئەدام کە پێویستم پێی بوو، لەسەر جێگەکەم هەستامەوە و پانتۆڵە ڕەشەکەم لە پێکرد و چەکەکەم لە پشتەوەی پانتۆڵەکەم دانا، لەو کاتەدا ئامادەبووم ڕووبەڕووی هەموو جیهان ببمەوە.
لە ژوورەکە ڕۆیشتمە دەرەوە بەدوای جەیندا بەڵام کاتێک چوومە ئەوێ جیمینم بینی کە چەکی ئاڕاستەی جین کردبوو.
بەخت لەلای من بوو، ئەو خۆی هاتە لام و خۆشەویستەکەی بینی کە بە ئامادەییەوە لای منە، بەو نیگا بێ ئومێدییەی سەر ڕوخساریدا دیاربوو کە وایدەزانی من و جەین پێکەوە خەوتوین.
بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە بەسەر پلیکانەکاندا ڕۆیشتمە خوارەوە و لە تەنیشتی جەین وەستام، پێکەنینم دەهات بەو نیگا توڕە و شۆکەی جیمین.
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
عاطفية"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
