62

888 164 1.1K
                                        

༄-------------------------❤︎--------------------------༄

༄-------------------------❤︎--------------------------༄

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

𖧷𝒱ℴ𝓉 𝒩𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 𖧷




"سڵاو ئازیزە دڵپاکەکەم"

بە پێکەنینەوە وتی کاتێک لە پێشم وەستابوو و سەیری دەکردم.

"بیری منت کردووە؟"

لەناکاو بیرەوەرییەکی کتوپڕم بۆ هات بیرەوەری ئەو شەوەی کە بۆ یەکەمجار پێم خستە نێو ماڵەکەی.

ئەو کاتەی بە دەنگێکی نزمەوە وتی
ئازیزم
کە وای لێکردم ئەوەی نێو دەمم قوت بدەم و بشڵەژێم.

چاوەکانم لەسەری بوون و بە سەرنجەوە لێیم دەڕوانی، پرسیارەکەیم پشتگوێخست و سەیری دەوروبەریم کرد و بینیم کە تەنها پاسەوانەکانی لەوێ بوون.

سێری ئێمە دەڕۆین، قۆڵیم گرت بۆ ئەوەی بڕۆین بەڵام ئەو نەجوڵا.

"ئێ من وابیردەکەمەوە"

ئەو ویستی قسەبکات بەڵام جۆنگکووک ئەوی بڕی.

"پەلەی چیتە خاتوو ئۆهـ؟"

زەردەخەنەیەکی بە فیزی کرد و وتی

"ناتەوێت یاریم لەگەڵ بکەیت؟"

بە توڕەییەوە لێیم ئەڕوانی
بۆچی هەمیشە لەو شوێنانەیە کە منی لێم؟

"ئم بەڕێز جیۆن زۆر جار بەشێک بووم لە یارییەکانت"

کەمێک پێکەنیم و  وتم

"بەدڵنیاییەوە نامەوێت یاریت لەگەڵ بکەم"

"تەنها یەک یاری"

قۆڵەکانم لەسەر سنگم گرێدا و خۆم بەدەستەوە نەدا.

"چۆنە کە.."

کەمێک وەستا و بیری کردەوە.

"یەکجار یاریم لەگەڵ بکە گەر سەرکەوتیت ئەوا من واز لە تۆ و خۆشەویستەکەت دەهێنم"

گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎Where stories live. Discover now