༄-------------------------❤︎--------------------------༄
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
𖧷𝒱ℴ𝓉 𝒩𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 𖧷
جونسوو وتارێکی پێشکەشکرد و جیمینی وەکو کوڕی خۆی ناساند، داوای کرد کە مامەڵەیەکی باشی لەگەڵدا بکرێ وەکو کوڕی ئەو.
لەسەر کورسییەکانمان دانیشتبووین کاتێک
خاتوو لیم بەرەو لای من و جیمین هاتوو و وتی
"کاتێک ئێوە هاوسەرگیری دەکەن، دوو هاوسەری دەسەڵاتدارتان لێ دەرئەچێت"
بە دەمارگیری زەردەخەنەم بۆی کرد، هەستم دەکرد کە ڕوومەتەکانم سوردەبنەوە لە شەرمدا.
جیمین وەڵامی دایەوە و وتی
"بێگومان، ئەو ئافرەتەی من هەمە
ژنێکی بازرگانی سەربەخۆیە و خاوەن دڵێکی باشە"
کەمێک دەنگی بەرز کردەوە و وتی
" بە پێچەوانەی هەندێک کەس من ئافرەتی هەرزانم ناوێت"
هەموو ئەوانەی سەر مێزەکە سەرنجیان چووە سەر خاتوو لیم و جیمین.
یوونگی لە گفتوگۆکردن وەستا لەگەڵ نامجوون و دەستی کرد بە پێکەنین، تەنانەت هەوڵیشی نەدەدا کە بیشارێتەوە بەو شێوەیەی نامجوون دەیکرد.
جۆنگکووک بە بێزاری پێکەنینێکی بچووکی کرد، پێم وابوو کە ئایرا خۆشەویستی ژیانێتی بەڵام تەنانەت نەیتوانی لایەنگیری بکات.
خاتوو لیم زەردەخەنەی کرد و وتی
"قسەکردن لەگەڵ ئێوە خۆشبوو، باشترە بگەڕێمەوە لای مێزەکەم پێموایە کاتی ئێوەم بەفیڕۆدا."
جیمین بە ئەدەبەوە وتی
"نەخێر بەهیچ شێوەیەک، قسەکردن لەگەڵ تۆ هەرگیز کات بەفیڕۆدان نییە"
خاتوو لیم هاوسەری بەناوبانگترین پیاوە بازرگانی تەکنەلۆژیایە لە کۆریا.
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
عاطفية"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
