66

1.1K 186 1.2K
                                        

ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎


"تۆ لە من دەترسیت ئازیزم؟"

بە دەستی چەناگەی بەرز کردمەوە و ناچاری کردم کە سەرم بەرز بکەمەوە و سەیری چاوە ترسێنەرەکانی بکەم.

"ئەمە پێی دەوترێت دۆن"

بێدەنگ بووم و هەوڵمئەدا جەستە لەرزۆکەکەم بە جێگیری بهێڵمەوە.

"ئایا ئەمە ئەوەنییە کە ڕۆژانێک دەمردیت بۆ ئەوەی بیزانیت؟ هم؟"

بە نەرمی پرسی و چەناگەی بەردام.

"ئەو کاتەی کە پێکەوە بووین، تەنیا شتێک کە زانخوازی بوویت ئەوەبوو کە من چی دەکەم لە ئۆفیسەکەم وە بۆچی هەمیشە ئەوەندە سەرقاڵم"

زەردەخەنەیەکی بە فیزی کرد و وتی

" باشە، ئێستا لەبەردەمتدایە، ئەمە ئەوەیە کە بەدرێژایی کات ڕوودەدات"

چاوەکانم لە ئەو دوورخستەوە و سەیری هەموو ئەو کەسانەم کرد کە لە نێو ژوورەکەبوون.

ئەو ڕاستی دەکرد

هەموو ئەو شتانەی کە خودی کۆنم زانخوازی بوون لە پێشم بوون، من لە نێو ئۆفیسەکەی بووم لە ژوورێکدا کە هەرگیز نەمبینیبوو لەو ژوورەدابووم بۆ ئەشکەنجەدان،
ڕووی ڕاستی هەموو ئەو کەسانەم بینی کە ماوەیەکی زۆر لەگەڵیان بووم.

لەناکاو دەستی بەرەو ڕوخسارم برد و قژی خستمە پشتی گوێمەوە، پاشان دووبارە چەناگەی بەرز کردمەوە.

بە دەنگێکی ساختەی بەزەیی هێن و دراماتیکی وتی

"ئێستا خۆزگە ناخوازیت بگەڕێیتەوە بۆ جارانی خۆت، کە هیچ کام لەمانەت نەدەزانی؟ ئەو کاتەی منت وەک هاوسەرێکی خۆشەویست و بازرگانێکی بەڕێز ئەبینی"

من هەر بە بێدەنگی مابوومەوە کاتێک دەستی نزیک کردەوە لە ڕوخسارم و ڕوومەتی گرتم و پەنجەگەورەکەی بە ڕوخسارما ئەهێنا.

گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎Where stories live. Discover now