ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎
دوای سێ ڕۆژ~
"جین بیرم چوو بپرسم"
هۆسیۆک وتی لە کاتێکا لە تەنیشتم لەسەر کورسییەکی بەر خۆر دانیشتبوو لە باخچەکە.
"چ دیارییەکت بە جەین بەخشی بۆ ڕۆژی لە دایکبوونی؟ "
"وێنەیەکی خۆم"
جین بە سادەیی وەڵامی دایەوە و لە دیوەکەی ترم دانیشتبوو و بە چاویلکەیەکی خۆرەوە سەیری ئاسمانی ئەکرد.
"ئایا بەڕاستە؟ "
هۆسیۆک بە پێکەنینەوە وتی.
جین وەڵامی دایەوە و وتی
" بەڵێ، هەر شتێکم بۆی ببردبا سودی نەبوو،ئەو خۆی هەموو شتێکی هەیە، وە نەمدەتوانی لە دیارییەکەی جۆنگکووک ببەمەوە"
"تایهیۆنگ؟ "
هۆسیۆک بانگی کردم بەڵام هێشتا بە چاویلکەکەمەوە بەردەوام بووم لە سەیرکردنی ئاسمان.
"ئەی تۆ چیت بە دیاری دەبەخشی ئەگەر جۆنگکووک وای لێ نەکردبایت کە لەبری ئەو تۆ جانتاکەی بۆ بکەیت بە دیاری؟"
" هێشتا ناتوانم باوەڕ بکەم کە جۆنگکووک ئەو جانتایەی بە دەستهێنا"
جین وتی و لەسەر کورسییەکەی هەستایەوە و دانیشت.
"ئەو جانتایە بەهای یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی هەیە"
من بڕیاربوو دیارییەکی بۆ بکڕم بەڵام هیچم بە مێشکدا نەهات تاوەکو جۆنگکووک پێی وتم لە بری ئەو من ئەو جانتایەی بۆ ببەم، جۆنگکووک دەیزانی گەر بڵێت هی ئەوە جەین ڕەتی دەکردەوە و جیمینیش ڕێگەی پێنەدەدا کە بیهێڵێتەوە لەلای خۆی، بۆیە بە منی وت کە دیارییەکەی بۆ ببەم، بەڵام من هەر ویستم کە ئەو ئەلبوومەشی بۆ ببەم.
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
Romance"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
