ఌ︎_____________♕︎____________ఌ︎
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎
𝑤ℎ𝑒𝑛 𝑠ℎ𝑒 𝑟𝑒𝑎𝑙𝑖𝑧𝑒𝑑
ℎ𝑒 𝑖𝑠 𝑡ℎ𝑒 𝑜𝑛𝑒 𝑠ℎ𝑒 𝑙𝑜𝑣𝑒𝑠..
ئـامـادەیت؟
جۆنگکووک لە پێشەوەی ئۆتۆمبێلێک دانیشتبوو بە ڕوخسارێکی خەمناکەوە، بەرەو فڕۆکەخانەی ئینچۆن دەڕۆیشت، لە پەنجەرەکەوە سەیری ئەو شارەی دەکرد کە تێیدا لە دایکبووە و گەورە بووە.
زەردەخەنەیەکی ڕاستەقینە چووە سەر لێوەکانی و کەمێک ئازارەکەی سەر دڵی سووک بوو بە کۆتا قسەکانی جەین کە لە گوێیدا لێ دەدرایەوە.
"جۆنگکووک، من لێت خۆش دەبم."
ئەو دواجار ئەو لێخۆشبوونەی بە دەستهێنا کە هەمیشە دەویست، تەنانەت ئەگەر ئەویشی هەڵنەبژاردبێت، وەک ئەوە وابوو کە قورساییەکی گەورە لەسەر شانی لاچوو بێت،
وە ئیتر دەتوانێت بە ئازادی بڕوات و واز لە جەین بهێنێت کە دڵخۆش بێت.
لەگەڵ ونبوونی بینا ئاشناکانی سیۆل هێواش هێواش دڵی ئارام ئەبووەوە و دەیزانی کە هاوڕێ منداڵییە دڵباشەکەی بە باشی ئاگاداری ئەو دەبێت و جەین لە دەستێکی باشدایە.
"ماڵئاوا جەین، پێموایە لەم جیهانەدا چارەنووس وابوو کە بۆ یەکتر نەبین، لە ژیانی داهاتوودا دڵنیا دەبمەوە کە جارێکی تر یەکتر دەبینینەوە و شتەکان بە شێوەیەکی جیاواز ئەنجام بدەم، هەر لە سەرەتاوە هەموو ئەو شتانەت پێدەدەم کە شایەنیت، ئەو شتانەی کە نەمتوانی لەم ژیانەدا بیکەم."
****
جەین گەیشتبووە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکە،
بە دڵەڕاوکێوە لەبەردەم دەرگاکان وەستابوو و دایکیشی لە تەنیشتی بوو.
جەین کاتێک سەیری دەرگاکانی دەکرد دەیزانی لە دوای ئەوانەوە سەرەتای لاپەڕەیەکی نوێیە لە ژیانیدا، وە ئامادەیە بابەتە ئازاربەخشەکانی ڕابردوو دابخات.
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
Romance"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
