86

754 157 1.1K
                                        

ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎









"ئۆهـ جەین، هاوسەرگیریم لەگەڵ ئەکەیت؟"

هەموو شتەکانی دەوروبەرم لە پێش چاوەکانم تەڵخ بوون و تاکە شتێک کە دەمبینی چاوەکانی ئەو بوون کە لەسەر من بوون، ئەو پیاوەی جگە لە نیشاندانی میهرەبانی و پێدانی خۆشەویستی بە من هیچی تری پێنەداوم، ئەو کەسەی لە ترسناک ترین شەوی ژیانم ڕزگاری کردم و ژیانی منی گۆڕی، ئێستا لە بەردەمم چۆکی داداوە و داوای هاوسەرگیریم لێئەکات.


چۆن ئەمتوانی پێی نەڵێم بەڵێ؟ ئاخر ئەو هەمیشە لەلام بووە لە کاتی باش و خراپ،ئێستا کاتی ئەوەیە کە من بە تەواوی هەموو شتێک لەبیر بکەم و پەڕەیەکی نوێ لەگەڵ ئەودا هەڵبدەمەوە.


"بەڵێ"

لەنێو فرمێسکەکانمدا زەردەخەنەم بۆی کرد و وتم.

"پاڕک جیمین،من هاوسەرگیریت لەگەڵ دەکەم! "

تاکە شتێک کە دەمبیست هاوار و چەپڵە بوو لە دەورووبەرمانەوە.

چاوەکانی جیمین فراوان بوون و سەرسوڕماو دەرئەکەوت تاوەکو لەو ساتە هاتە دەرەوە و ئەڵقەکەی لە دەست کردم.

لە باوەشی گرتم و بەرزی کردمەوە، سوڕاندمییەوە و لە خۆشیدا هاواری ئەکرد، لە باوەشی دایگرتم و دەستەکانی لەسەر ڕوومەتەکانم دانا و پێش ئەوەی لێوەکانی لەسەر ئەوانەی من دابنێ دەنگێکی بەرز وایلێکردم کە بازبدەم و دووربکەومەوە بۆ بینینی نمایشە ئاگرینە ڕەنگاو ڕەنگەکان کە ئاسمانی شەویان ڕووناک ئەکردەوە.

من درکم بەوە نەکرد کە پارچە بچووکە ڕەنگاو ڕەنگەکانیش دەبارین بەسەرماندا ،بەهۆی جوانی یارییە ئاگرینەکانەوە، تەواوی یەختەکە بە دەنگێکی بەرز و دڵخۆشەوە ئاهەنگیان دەگێڕا، چاوەکانم چوونە سەر جیمین کە هێشتا سەری بەرز کردبووەوە و سەیری ئاسمانی ئەکرد و یارییە ئاگرینەکان لە چاوەکانیدا ڕەنگیان دەدایەوە.



گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎Where stories live. Discover now