ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎
Jimin~
گوێم لە دەنگی بارانەکە دەبوو کە بە پەنجەرەی ئۆفیسەکەمدا دەهاتە خوارەوە، بە درێژایی شەو باران دەباری، ئەوەش باری دەروونی خراپتر ئەکردم.
نامجوون و یوونگی لەتەنیشتی یەکتر لەسەر مێزی کۆنفرانسەکە دانیشتبوون لە پێشم،
هەردووکیان بە چڕی لە لاپتۆپەکەی پێشیان دەڕوانی، لەم نێوەندەدا من لە نێو بیرکردنەوە نەرێنییەکانمدا نوقم ببووم کاتێک لەلای پەنجەرەکەوە پیاسەم دەکرد.
دەبێت لە کوێ بێت؟
ئەوە سێ ڕۆژ تێپەڕیوە و هێشتا نەماندۆزیوەتەوە و هیچ بیرۆکەیەکیشمان نییە کە دەبێ لە کوێ بێت، واهەست دەکەم ئەو خوێڕییە ئەوی لە وڵات بردووەتە دەرەوە.
بەڵام لەهەر شوێنێک بێت هیوادارم سەلامەت بێت و جۆنگکووک هیچی لێنەکات و دەستی لێ نەدات گەرنا ئەمجارە هیچ بژاردەیەکم نابێت جگە لەوەی براکەی خۆم بکوژم.
"براکەم، پێویستە ئارام ببیتەوە"
یوونگی لە بیرکردنەوە قوڵەکانم دەریهێنام و لە هاتوچۆکردنەکەم وەستاندمی.
"ئارام ببمەوە؟"
بە شێوەیەکی گاڵتەجاڕانە وتم و بە توندی پەرداخە مەیەکەی دەستم گرتبوو و دەمویست کە بیشکێنم.
"چاوەڕێ دەکەیت ئارام ببمەوە لە کاتێکا دەستگیرانەکەم لەگەڵ هاوسەری پێشوویدایە؟"
بە دەنگێکی توندەوە وتم، هەموو شتێک توڕەی دەکردم
بە هیچ شێوەیەک ناتوانم لە دۆخێکی وادا ئارامبم.
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
عاطفية"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
