𖧷𝒱ℴ𝓉 𝒩𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 𖧷
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
༄-------------------------❤︎--------------------------༄
Jain~
بە بەهێزی پاڵ بەجەستەمەوە نرا کە وایکرد بەئاگا بێم و ڕاچەڵەکێم، چاوەکانم بە فراوانی کردەوە و جۆنگکووکی توڕەم بینی کە تایهیۆنگی سستی لەسەر جێگەکە هەستانەوە.. لێدانەکانی دڵم زۆر خێراببوون و زۆر ترساو بووم، جۆنگکووک یەکسەر مشتێکی لە ڕوخساری تایهیۆنگدا و بە ئازارەوە بەرەو دواوە ڕۆیشت و خەریک بوو هاوسەنگی لەدەست بدات لە کاتێکا خوێن بە خێرایی لە لوتی هاتە خوارەوە..
"بەڕاستی تایهیۆنگ؟"
جۆنگکووک بە توڕەییەکی زۆرەوە وتی کە هەموو ڕوخساری داگیرکردبوو..
"لەگەڵ خۆشەویستەکەم خەوتوویت هەر لە ماڵە نەفرەتییەکەشمدا؟"
دووبارە مشتی لە ڕوخساری دایەوە..
"تەنانەت لەنێو جێگەکەشمدا؟"
جارێکی تریش بە هێزێکی زۆرەوە مشتی لە تایهیۆنگدا و کەوتە سەر زەوییەکە..
تایهیۆنگ ویستی کە هەستێتەوە بەڵام جۆنگکووک پێش ئەوە بە شەق و لەقە کەوتە گیانی
" هەی کوڕی سۆزانی!"
بە هەناسەبڕکێو توڕەیی وتی و دووبارە بەردەوام بوو
" من تۆ ئەکوژم! "
بە خێرایی لە جێگەکە دەرچووم و بەرەو ئەوان ڕۆیشتم و هەوڵم ئەدا کە لێکیان جیابکەمەوە..
"جۆنگکووک، بوەستە! "
بەڵام ئەو بە توڕەیی پاڵی پێوەنام و وایکرد کە بکەومە سەر جێگەکە..
"باشترە تۆ لەم شتە دوربکەویتەوە!"
بە چاوە فراوان و بڵێسەدارەکانی سەیری کردم بە جۆرێک وایکرد کە بترسم..
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
Любовные романы"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
