ఌ︎_____________♕︎____________ఌ︎
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎
بە بێ باوەڕی سەیریم دەکرد، دەمویست زللەیەک بکێشم بە ڕوخسارییا بەهۆی ئەو ڕەفتارانەیەوە.
کاتێک هەنگاوی نایە دواوە هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی، دواجار توانیم کەمێک هەناسەبدەم.
"ئێوە بە ڕاستی هەوڵتاندا یاریم پێ بکەن"
لەبەر خۆیەوە کەمێک پێکەنی و سەیری جیمینی کرد و وتی
"ڕەنگە لە هەفتەی ڕابردوودا نەمتوانیبێ هیچت لێ بکەم، بەڵام هەموو ئەو ماوەیە چاوەڕێی کاتی گونجاوبووم"
وەکو دەروون نەخۆشێک بەردەوام بوو لە پێکەنین.
"ڕەنگە وابیرت کردبێتەوە کە من نەرم بووم و وازم هێناوە، وایە؟"
جیمین وەڵامی نەدایەوە و تەنیا سەیری دەکرد کاتێک جۆنگکووک زیاتر لێی نزیک دەبووەوە.
" من لەهەر یەکێکتان زیاتر لەم یارییەدا بووم بەڵام تۆ هەرگیز ناتوانیت یاریم پێ بکەیت براکەم"
جۆنگکووک دووبارە بە مشتی لە جیمیندا کە وایکرد بە توندی چاوەکانم دابخەم.
خوێن بە لووتی جیمیندا هاتە خوارەوە بەڵام جۆنگکووک هەر بەردەوام بوو و بۆکسی لە ڕوخساری ئەدا دووبارە و سێ بارە.
" دەزانی چی پاڕک جیمین، پێموابوو هێشتا دەمانتوانی وەکو جاران ببین بە هاوڕێی یەکتر"
جۆنگکووک بە هەناسە بڕکێوە وتی
"بەڵام بێگومان هەرگیز ئەوە ڕوونادات لە کاتێکا هەردووکمان سەرقاڵین بە یەک ئافرەتەوە"
ئیتر نەمدەتوانی جۆنگکووک بناسمەوە
ڕەفتارەکانی زۆر گۆڕابوون.
"دەتوانی باوەڕ بەوە بکەیت تایهیۆنگ؟"
دووبارە پێکەنی
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
Romantizm"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
