ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎
Jain~
درەنگانی شەو بوو من و جۆنگکووک لەبەردەم ئاگرێکدا دانیشتبووین و سەیری ئاسمانی تاریکمان دەکرد، بەڵام ئەمشەو ئەستێرەکان دیار نەبوون.
ئارامی دەریاچەکە و بێدەنگییە زۆرەکەی دەوروبەرمان هەستێکی ئارامی پێئەبەخشیم،
دەنگی بایەکە کە گەڵاکانی دارەکانی دەجوڵاندەوە وەکو لایلایەیەک وابوو.
بە بێدەنگی چاوەکانم خستە سەر جۆنگکووک کە چاوەکانی هێشتا لەسەر ئاسمانی تاریک بوون.
"ئەم شوێنە بەڕاستی ئەفسوناویە"
دواجار دەستم کرد بە قسەکردن و بێدەنگییەکەم شکاند،
جۆنگکووک ڕووی لێکردم و سەیری کردم.
"بەڕاستی بەسەربردنی ئەم پێنج ڕۆژە لێرە سوودی هەبوو بۆم، توانیم مێشکم ئارام بکەمەوە و چێژ لە ساتەکانی ژیانم ببینم"
زەردەخەنەیەکی گەرم چووە سەر لێوەکانی جۆنگکووک و وتی.
"دەمزانی ئەم شوێنەت بە دڵ ئەبێت،
لێرە باشتر دەتوانیت ئەستێرەکان ببینیت وەک لە ژوورەکەمان لە سیۆل،بەڵام ئەمشەو دیارنین پێموایە باران دەبارێت"
زەردەخەنەیەکی لاوازم بۆی کرد و بێدەنگ مامەوە کاتێک چاوەکانم خستەوە سەر ئاسمان،
چەند هەورێکی تاریک لە دەوری مانگ بوون، پێموایە بەڕاستی باران ئەبارێت.
جۆنگکووک هێشتا چاوەکانی لەسەرم بوو کاتێک وتی.
" ئێستا هەرکاتێک سەیری ئاسمانی شەو بکەم تۆم دێتەوە بیر."
بۆ ساتێک وەستا و پاشان وتی.
"چونکە تۆ ئەستێرەیەکی درەوشاوەی کە هاتیتە نێو ژیانم و ڕووناکت کردەوە
پێش ئەوەی تۆ بناسم لەنێو تاریکیدا وون ببووم"
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
Romance"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
