𖧷𝒱ℴ𝓉 𝒩𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 𖧷
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
༄-------------------------❤︎--------------------------༄
گەڕامەوە بۆ ماڵەکەی جیمین، دوێنێ یەکسەر هاتمەوە ماڵەکەی ئەو لە گانگنام، کاتێک چیپەکەم بەدەستهێنا..
من توانیم زۆر بە ئاسانی لەو کۆشکە دەربچم بەو پێیەی جۆنگکووک لە خەوێکی قووڵا بوو، ئەو دەرفەتی ئەوەی نەبوو کە هیچ فەرمانێک بە پاسەوانەکانی بدات کە ڕێگەم پێنەدەن لە دەروازەکان دەربچم، هەمووان وایانزانی کە بەرەو کارەکەم ئەڕۆم..
جیمین پێشنیاری کرد کە لە ماڵەکەی ئەو بمێنمەوە چونکە ئەوێ سەلامەتترە بۆ من، لەبەر ئەوەی ئێستا چیپەکەمان لەدەستدایە بێگومان دوای ئەوەی جۆنگکووک هەستایەوە دێتەوە بۆ وەرگرتنەوەی..
لەم نێوەندەدا یوونگی هەوڵی دا کە چیپەکە بشکێنێت وە ئاماژەی بەوەشکرد کە ڕەنگە کاتێکی زۆر بخایەنێت.. بەڵام تەنها شتێک کە بۆ ئێمە گرنگ بوو ئەوەبوو کە ئیتر چیپەکەمان لەدەستدایە..
لە کاتێکا لە باڵکۆنی ئەو ژوورەدا وەستابووم کە پێشتر تێیدا دەمامەوە،بیرم لەو شتانە ئەکردەوە کە دوێنێ لەگەڵ جۆنگکووک ڕویاندا
دەبێ تاوەکو ئێستا بەئاگا هاتبێتەوە..
بەڵام نازانم بۆ هەستم بە خراپی ئەکرد بۆی لەکاتێکا ئەو شتی زۆر خراپتری بەسەر هێنام.. لانیکەم ئەوە ئەو شتەیە کە هەردەم بەخۆمی دەڵێمەوە بۆ ئەوەی کەمتر هەست بە تاوانباری بکەم..
ئەو شەڕەی نێوان من و جۆنگکووک خاڵێکی وەرچەرخان بوو بۆ من، هەستم بە ماندووبوونێکی زۆر ئەکرد لەهەموو شتێک، بەڕاستی ئیتر نەمدەتوانی درێژە بەو جۆرە ژیانە بدەم..ژیانێکی ئاوها بەدبەختانە و ژەهراوی..
لەناکاو بیرکردنەوەکانم بەرەو تایهیۆنگ ڕۆیشتن، هەرچەندە زۆر هەوڵم ئەدا کە بیری لێنەکەمەوە بەڵام هەست کردن بە تاوانباری لەبەر ئەوە تاوانەی کە کردوومە هەموو جەستەی کۆنترۆڵ کردبووم..
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
Любовные романы"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
