ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎
༄𝒇𝒍𝒂𝒔𝒉𝒃𝒂𝒄𝒌༄
Jimin~
"بۆچی هەمووتان وەکو گەمژەیەک هێشتا لێرە وەستاون، هەر ئێستا بڕۆن بیاندۆزنەوە!"
هاوارم بەسەر پاسەوانە دەمارگیر و لێدراوەکانمدا ئەکرد کە لە پێشم وەستابوون لەنێو ئۆفیسەکەم.
یەکسەر گوێڕایەڵم بوون و بە خێرایی لە ئۆفیسەکە ڕۆیشتنە دەرەوە.
لەسەر کورسییەکەم دانیشتمەوە و سەرم لەسەر لێوارەکەی حەواندەوە، ئازارێکی زۆرم هەبوو، لە ژیانمدا هێندە سترێسم لەسەر نەبووە،
هەر کە گەڕامەوە ماڵەوە جێ برینی چەقۆکەی جۆنگکووکیان بۆ دوریمەوە، تەنانەت نەمدەویست سەیری ڕوخساریشم بکەم دەمزانی کە چەنێک خراپە بەهۆی ئازار و کزانەوەی برینەکانمەوە.
کاتژمێرێک لەمەوبەر گەڕامەوە ماڵەوە دوای ئازاد کردنم لەلایەن جۆنگکووکەوە لە بەرامبەر مانەوەی جەین، لە ماڵەکەمدا کۆمەڵکوژیەک ڕوویدابوو، زۆربەی پاسەوانەکانی من و جۆنگکووک مردبوون و هەندێکیشیان برینداربوون، لە دەرەوە و لە ژوورەوەش جەستە کەوتبووە سەر زەوییەکە و ماڵەکە پەرش و بڵاو ببوو، ستافی ماڵەکە خەریکی پاککردنەوەی ماڵەکەبوون و پاسەوانەکان تەرمەکانیان هەڵدەگرت و بە وریاییەوە لە شوێنێک مامەڵەیان لەگەڵ ئەکردن.
دووبارە سەیری مۆبایلەکەم کردەوە بەو هیوایەی کە هەواڵێکی خۆش هەبێ لەبارەی یوونگی و نامجوونەوە، بەڵام مێشکم جارێکی جەینی بیر هێنامەوە.
بۆ من قورس بوو کە بەو شێوەیە جێی بهێڵم، بەڵام زۆر توڕەبووم هەستم دەکرد کە خیانەتم لێکراوە، تەنانەت نەمدەویست کە سەیریشی بکەم.
چۆن توانی ئەوەم لەگەڵ بکات؟ پێموابوو هەموو شتێکم پێی بەخشیوە کە پێویستە بەڵام دیارە کە وانەبووم.
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
Romantik"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
