69

913 174 1.1K
                                        

ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎







دوو کاتژمێر تێپەڕیبوو دوای ئەوەی جۆنگکووک ڕۆیشت، لە نێو جێگەکە پاڵکەوتبووم و سەیری سەقفەکەم ئەکرد، هەموو جۆرە بیرکردنەوەیەک لەنێو سەرمدا بوو.





بیرم لە ڕێگەیەک دەکردەوە بۆ ئەوەی لەو ماڵە بڕۆم، دەزانم کە بەڵێنم بە جۆنگکووکدا کە لەگەڵی بمێنمەوە بەڵام چیتر توانام نەبوو، دەمزانی گەر بمێنمەوە خراپتر دەبێ.


نەمدەزانی کە ئەمجارە چۆن بڕۆم و ڕزگارم بێ، ئیتر ماریا نەبوو، هەموو خزمەتکارەکانی تریش بە تەواوی گوێڕایەڵی جۆنگکووک بوون، پاسەوانەکان لەهەموو شوێنێک بوون و هەموو ماڵەکەش لەژێر کامێرای چاودێریدا بوو.



چیتر بەرگەی ئەوەم نەدەگرت کە لەو ماڵەدا لەگەڵ ئەوبم، پێشتر بە هەموو ئەوانەدا تێپەڕببووم، نەمدەویست دووبارە دەسەڵاتی بەسەرما هەبێ.




ئامادەبووم لە پێناو جیمیندا ڕاستییەکانی پێ بڵێم کاتێک ئەشکەنجەی دەدا، بەڵام جۆنگکووک نەیدەویست کە گوێم لێ بگرێت، لەبری ئەوە پێی وتم هەرچییەک بڵێم جیمین ئازاری زیاتر ئەچێژێت بەبێ گوێدانە ئەو شتەی کە دەمویست بیڵێم.



ئەگەر باسی ئەوەم بۆ بکردایە کە چۆن زڕدایکی و بەناو دەستگیرانەکەی ئەشکەنجەیان داوم، ئەوا پرسیاری لەو نامەیە دەکرد کە ناچارکرام بینووسم بەوەش ڕاستیەکانی من و جیمین ئاشکرادەبوو، بەڵام کە ئیتر جیمین سەلامەتە و لەو دوورە، بڕیارمدا کە هەرگیز ڕاستییەکانی پێنەڵێم.






ئەو سودی لە بێتاوانی من و خۆشەویستی من بینی، فێڵی لێکردم، درۆی لەگەڵ کردم، بەڵام وا ڕەفتار دەکات وەک ئەوەی من کەسە خراپەکەم و ئەوم جێهێشتووە.




دان بە ئەوەدا دەنێم کە دەمویست هەموو شتێکی پێ بڵێم کاتێک لە پاڕکەکە بووین و ئەو ڕاستییەکانی پێ وتم دەربارەی ماچکردنی ئایرا، بەڵام ناچاربووم بەو جۆرە قەناعەت بە خۆم بهێنم کە لەوانەیە ئەو هێشتا درۆ بکات و دووبارە یاریم پێبکات.



گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎Where stories live. Discover now