94

792 173 1.1K
                                        

ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎











"ئازیزم، تکایە دەرگەکە بکەوە"

جۆنگکووک دەسی دەرگەکەی دەجوڵاند و هەوڵیدەدا کە بێتە ژوورەوە.



لەسەر لێواری جێگەکە دانیشتبووم و هەستم بە بێزاری و دڵەڕاوکێ ئەکرد، نەمدەویست بێتە ژوورەوە و قسەم لەگەڵ بکات، دەمویست بگەڕێمەوە ماڵەوە، دڵنیام جیمین نیگەرانی منە.


" بمبوورە کە بەو شێوەیە تۆم هێنایە ئێرە، بەڵام ناچاربووم ،بەڕاستی دەمویست قسەت لەگەڵدا بکەم، بەڵێن ئەدەم ئازارت نادەم"


دووبارە دەسکی دەرگەکەی جوڵاند و وتی.

"تکایە بیکەرەوە"

پشتگوێم خست و هیچم نەوت، گوێم لێبوو کە ئاهێکی کێشا وەک ئەوەی وازی هێنابێت.


" باشە، بۆ ئێستا بە تەنیا جێت ئەهێڵم، بەڵام گەر برسی بوویت ئەوا خواردن لە چێشتخانەکەدا هەیە"

گوێم لە دەنگی هەنگاوەکانی بوو کە لە دەرگەکە
دووردەکەوتەوە و بە پلیکانەکاندا ڕۆیشتە خوارەوە، ئاهێکی ئاسودەییم هەڵکێشا کە ڕۆیشت.

پاڵکەوتمە سەر جێگە نەرمەکە و بێ هیوابووم، پێموانییە هیچ ڕێگەیەک هەبێت بۆ دەرچوون لێرە.


بەڵام دەبێت بیر لە شتێک بکەمەوە لەبری ئەوەی لێرە پاڵبکەوم، ناهێڵم دەسەڵاتی بەسەرمدا هەبێت.




هەستامەوە و بەرەو پەنجەرە گەورەکە ڕۆیشتم تاوەکو بیر بکەمەوە بەڵام مێشکم بەهۆی دیمەنەکەی پێشم وازی لە بیرکردنەوە هێنا،
زەردەخەنە چووە سەر لێوەکانم بەو دیمەنە
بەڵام هەستێکی ناخۆشم هەبوو،خۆزگە جیمین لێرە لەگەڵم دەبوو، گەر ئەو لێرە بوایە بە هیچ جۆرێک نکۆڵیم لە مانەوەم نەئەکرد لێرە.

گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎Where stories live. Discover now