121

723 154 1.2K
                                        

ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎









𝑀𝑎𝑦𝑏𝑒 𝑖𝑛 𝑎𝑛𝑜𝑡ℎ𝑒𝑟 𝑙𝑖𝑓𝑒
𝑖'𝑙𝑙 𝑏𝑒 𝑡ℎ𝑒 𝑜𝑛 𝑦𝑜𝑢 𝑐ℎ𝑜𝑜𝑠𝑒..'𝐽𝐽𝐾'









{دوای دوو هەفتە}









Jain~








بەرەو ژووری کۆبوونەوە دەڕۆیشتم، لەوێ بەڕێز چۆیم بینی کە لەگەڵ سێری قسەی دەکرد.

"سڵاو بەڕێز چۆی!"

وەکو ڕێزێک سەرم بۆی نزم کردەوە.

"ئێوە چۆنن خاتوو ئۆهـ؟"

ئەویش کەمێک سەری دانەواند،
سێریش کەمێک سەری نزم کردەوە و دوورکەوتەوە، ئەم کۆبوونەوەیە تەنیا لە نێوان بەڕێوەبەری جێبەجێکارە، کۆبوونەوەی داهاتوو لەگەڵ یاریدەدەر و کارگێڕەکانمانە.


پاش کەمێک بەڕێز چۆی دەرگەی ژووری کۆبوونەوەکەی کردەوە و چوومە ژوورەوە، بەڵام لە شوێنی خۆم وەستام کاتێک کەسێکی چاوەڕواننەکراوم لەوێ بینی.


جیۆن جۆنگکووک..


چاوەکانمان لەسەر یەکتر قفڵ بوون، هەستێکی سەیرم هەبوو بە بینینەوەی دوای کۆتا بەریەککەوتنمان.

بەڕێز چۆی لە تەنیشتی جۆنگکووک کورسییەکی گرت و دانیشت.

"کاتێک لەگەڵ بەڕێز جیۆن هاتینە ژوورەوە، ئاسایشەکان ڕێگەیان پێنەدا کە بێتە ژوورەوە و وتیان دەبێت لەگەڵ بەڕێز پاڕک قسە بکەن."

من هەر لە شوێنی خۆم وەستابووم، شۆک بووم بە بینینی جۆنگکووک لەنێو ئەم بینایە، ئەگەر بەڕێز چۆی لێرە نەبوا ئەوا جیمین نەیدەهێشت بێتە ژوورەوە بە دڵنیاییەوە.

"هەر بۆیە پەیوەندیم بە بەڕێز پاڕکەوە کرد و ئەو ڕێگەیدا کە بێتە ژوورەوە."

گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎Where stories live. Discover now