122

605 141 1.1K
                                        


ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎










ڕۆژێکی پڕ لە سەرقاڵی و درێژم هەبوو،
یەک کۆبوونەوەی ترم هەبوو ئەویش لەگەڵ جۆنگکووک بوو.

تەنیا من و ئەو دەبین، پێداچوونەوەی کۆتایی دەکەین بۆ پڕۆژەکە.

لە بەردەم دەرگەی کۆبوونەوەکە وەستام و هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی، دەربڕینی ڕوخسارم گۆڕی و وەکو ئەوە مامەڵەم کرد کە هەموو شتێک ئاساییە.

دەرگەکەم کردەوە و زەردەخەنەیەکی ساختەم خستە سەر ڕوخسارم، بەڵام لە شوێنی خۆمدا بەستووبووم، کەسێکی چاوەڕواننەکراو لەوێ بوو.








ئەوە تایهیۆنگ بوو.







بە قاتێکی ڕەشی تاریکەوە لەسەر کورسییەک دانیشتبوو، یەکسەر زەردەخەنە چووە سەر لێوەکانی کاتێک منی بینی.





ئەی جۆنگکووک لە کوێیە؟





"بەڕێز کیم، چاوەڕێی ئەوەم نەدەکرد کە تۆ لێرە ببینم."




"دڵخۆشم بە بینینت، خاتوو ئۆهـ."

هەستایەوە و کەمێک سەری بۆ دانەواندم.

"جۆنگکووک کارێکی گرنگی هەبوو، بۆیە داوای لەمن کرد کە لەبری ئەو بێم."


"ئۆو، دڵخۆشم کە تۆ لێرەیت."

بەرەو کورسییەکەی بەرامبەری ڕۆیشتم و پێش ئەوەی دانیشم کەمێک سەرم بۆی نزم کردەوە.



"جەین، دەتوانیت شێوازە فەرمییەکەت لاببەیت، تێدەگەم کە لە شوێنێکی بازرگانیداین بەڵام هەستێکی سەیرە کە تۆ بە من بڵێیت بەڕێز کیم."

زەردەخەنەیەکی بچووکم کرد و هەستێکی سەیرم هەبوو کە بەو جۆرە قسەم لەگەڵ هاوڕێیەکی وەکو تایهیۆنگ دەکرد.

گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎Where stories live. Discover now