82

807 165 1K
                                        

ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎




ئێوارەی ڕۆژی لە دایکبوونم بوو، لە کورسی پشتەوەی ئۆتۆمبێلێکی جۆری مارسیدس دانیشتبووم کە دەیبردمە ئاهەنگەکە، عەزییەکی سووری درێژم لەبەر کردبوو کە لایەکی لە ڕانمەوە درز بوو تاکو خوارەوە.

دواجار ئۆتۆمبێلەکە وەستا و لە پەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەم کرد،فەرشێکی سوور دانرابوو بۆ ئەوەی بچینە نێو یەختەکەوە، هاوڕێکانم و زۆرێک لە میوانەکانم دەبینی کە بەرەو یەختەکە دەڕۆیشتن.

ئەمشەو هەمووان جل و بەرگێکی جوانیان لەبەر کردبوو و پەرۆش دەرئەکەوتن بۆ ئەوەی بەنێو ئەو ئاسایشە سەختەدا تێپەڕن کە لە پێش دەروازەی چوونە نێو یەختەکەبوون.

پاسەوانێک هاتە لای ئۆتۆمبێلەکەو وتی

"خاتوو ئۆهـ، هەر کاتێک کە ئامادەبوویت جارێک لە پەنجەرەکە بدە بۆ ئەوەی دەرگەکەت بۆ بکەمەوە "

بە هۆکارێک هەستم بە دەمارگیری دەکرد، خێرا مۆبایلەکەم دەرهێنا تا بزانم یوونا لەوێیە یاخود هێشتا نەهاتووە.

هەستم بە کەمێک ئارامی کرد کاتێک بینیم کە نامەیەکی بۆناردووم و بۆی نووسیوم کە ئەو لەوێیە، هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و لە کامێرای مۆبایلەکەمەوە سەیری خۆم کرد بۆ ئەوەی بزانم ئایا ماکیاژەکەم باشە یاخود تێکچووە، ماکیاژێکی زۆرم نەکردبوو بەڵام سووراوێکی سووری ڕەنگ تاریکم کردبوو کە لەگەڵ جلەکەمدا دەگونجا.

بە سووکی لە پەنجەرەکەمدا و دەرگەکەی کردەوە، بە پێڵاوە پاژنە بەرزە ڕەشەکانمەوە هەنگاوم نایە دەرەوە و بەسەر فەرشە سوورەکەدا تێپەڕیم بۆ نێو یەختەکە،دەمزانی کە جیمین پێش من لێرەیە بەو پێیەی ئەو پلانی بۆ هەموو ئەم شتانە داناوە، بەیانی کاتێک لەخەو هەستام تەواوی ماڵەکەی پڕکردبوو لە گوڵی سوور، ئەوە بەسبوو بۆ من بەڵام جیمین هەمیشە دەیەوێت باشترینم بۆ بکات.


"تۆ زۆر جوان دەرئەکەویت!"

یونا وتی کاتێک بەرەو لام هات

گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎Where stories live. Discover now