ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎
چەند چرکە ساتێکی پێش بێ هۆش بوونم
هاتنەوە مێشکم و لەرزێکیان بە جەستەمدا هێنا و چاوەکانم بە فراوانی کردەوە، پێش چاوەکانم تەڵخبوون بەڵام هێواش هێواش بینینیم ڕوون بوویەوە، تەنیا شت کە ئەمیبینی سەقفێکی سپی بوو.
پاڵکەوتبووم و هەستم دەکرد ئفلیج بووم نەمدەتوانی جەستەم بجوڵێنم.
ئایا من هێشتا زیندووم؟
چاوەکانم پرتاند و یەکێک لە پەنجەکانمم جوڵاند بۆ ئەوەی پشتڕاستی بکەمەوە کە لە ژیاندام.
بەبێ ئەوەی جەستەم بجوڵێنم چاوەکانم سوڕاند بۆ لای چەپم و پەنجەرەیەکم بینی کە بە پەردەیەک داپۆشرابوو بە هۆیەوە کەمترین تیشکی خۆر دەهاتە ژوورەوە.
هەستم بە لێدانی دڵم ئەکرد لە دەماری ملمەوە، کاتێک ئەوەم بیرهاتەوە کە هاوڕێ باشەکەم خەریک بوو چیم لەگەڵبکات، بەڵام ئەوەم بیرنەمابوو کە دواتر ڕوویدا.
مێشکم لەناکاو وێنەیەکی هێنایە خەیاڵم، دوو چاوی پیاوێک لە تاریکیدا، نەمدەتوانی بزانم کە ئەو کێیە، بەڵام دەمزانی ئەوە ئەو کەسەیە کە منی لەژێر دەستی سیۆکجوو ڕزگارکردووە.
پێش ئەوەی بە تەواوی بزانم کە لە کوێم، ئازار دەستی بەسەر جەستەمدا گرت، وام هەست دەکرد گەر یەک جوڵەش بکەم جەستەم پارچە پارچە دەبێت.
لەناکاو دەستم کرد بە ناسینەوەی ئەو ژوورە، ئەوەش ترسە سەرسەختەکەی کەم ئەکردمەوە، بۆنی ژوورەکە ئاشنابوو، جەستەم پێی ئەوتم کە ئیتر لە ماڵەوەم.
من زۆر باش ئەو ژوورەم دەناسیەوە.
من لە ژوورە هاوبەشەکەی خۆم و جیمین بووم، هەستم بە ئاسوودەیی و پارێزراوی ئەکرد، خۆ کارانە فرمێسک لە چاوەکانم هاتنە خوارەوە کاتێک زانیم ئەو پیاوە کێیە.
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
Любовные романы"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
