ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎
ئێستا ئێوارەیە و من جۆنگکووک بە کوچەیەکی تاریک و پیسدا دەڕۆین و بەڕێوەین بەرەو ماڵی ماریا، جین و هۆسیۆک چەند کاتژمێرێکیان پێچوو تا ماریایان دۆزییەوە و ئاگاداریان کردینەوە کە لە کوێیە.
"پێت وایە ماریا وەڵامی پرسیارەکانتی لایە؟"
کاتێک لە تەنیشتی جۆنگکووکەوە دەڕۆیشتم پرسیم.
بە نیگایەکی تامەزرۆوە وەڵامی دامەوە و وتی
"تەنیا ئەوە دەزانم کە دەبێت پرسیار لە ماریا بکەم، بەدڵنیاییەوە دەبێت هەموو شتێک بزانێت"
"بەڵام گەر ماریا بیزانیبا ئایا پێی نەدەوتین؟"
وتم و هەوڵمئەدا لەگەڵ خێراییەکەی ئەودا بگونجێم.
"بەڵام لەبری ئەوە ڕۆیشت، لەوانەیە یونا بەهەڵە تێگەشتبێت"
" پێموانییە،ئێستا کە ئاوڕێک لە دواوە دەدەمەوە بۆ ئەو شەوەی کە جەین جێیهێشتم و نامەیەکی بۆ نووسیبووم و تێیدا باسی خۆشەویستەکەی ئەکرد، پێموایە شتێک ونە"
"ئایا ئەو شەوە هیۆری و ئایراش لەوێ نەبوون؟ "
پرسیم و لەناکاو خۆشم دەستم کرد بە بیرکردنەوە.
بۆ ساتێک وەستا و وادیاربوو کە بیر دەکاتەوە.
" دەزانم باوکم پێی وتم کە هیۆری لەگەڵ جەیندا لەو ماڵە دەمێنێتەوە لەبەر هۆکاری سەلامەتی، دڵنیام ئەو شەوە شتێک ڕوویداوە"
"ئەو شەوە و ڕۆژانی دواتر هەموو شتێک گوماناوی بوو"
وتی و ڕۆیشتنەکەی خێراتر بوو منیش بەردەوام سەیری دەوروبەرمانم ئەکرد.
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
Romance"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
