꧁༒☬𝑽𝒐𝒕𝒆 & 𝑪𝒐𝒎𝒎𝒆𝒏𝒕☬༒꧂
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
-----------------------------☘︎-----------------------------
☆..★..☆
Jain..
"ئامادەیت؟"
جیمین بە نیگەرانی ڕووی لێکردم و پرسی.
بەترسەوە سەرم بە بەڵێ جوڵاند توند دەستم بە قۆڵییەوە گرت، دواجا هەنگاومان نایە نێو ماڵەکەی جیۆن جونسوو.
پاسەوانەکانی جیمین لە دوامانەوە دەهاتن
وە بێگومان پیاوەکانی جونسوو پێشەنگیان ئەکردین.
زۆری نەخایاند گەیشتینە لای ئۆفیسەکەی و یوونگی و نامجوون لەگەڵ هەندێک پاسەوان لەوێ وەستابوون.
نامجوون بەرەو لامان هاتوو و گوتی
"تۆ ئامادەیت سەرۆک؟"
جیمین وەڵامی نەدایەوە و تەنها بە چاوێکی سارد لێی ئەڕوانی، سەیری چاوەکانیم کرد کە لەسەر ئەوانەی نامجوون بوون وەکو ئەوەی کە قسە بگۆڕنەوە بە چاوەکانیان، هەستم دەکرد کە ئەوان شتێک دەزانن وە من نا.
بەڵام کاتم نەبوو کە پرسیار بکەم، کاتێک جیمین دەستی گرتم و بەرەو ئۆفیسەکە ڕۆیشت.
یوونگی و نامجوونیس لە دوامانەوە هاتن تاوەکو جیمین لەناکاو وەستا پێش ئەوەێ دەرگەکە بکاتەوە، ئەو دوودڵی پێوە دیاربوو
بەڵام هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا و ڕوخساردی بە ساردی هێشتەوە.
پێشتر هیچ کات بەو جۆرە ئەوم نەبینیبوو
دەمویست بزانم کە لە چی نیگەرانە، ئایا دەربارەی کۆبوونەوەکەیە؟
لەو کاتەدا پاسەوانەکانی جونسوو دەرگەکەیان کردەوە و مێزێکی کۆنفرانس دەرکەوت و دۆن جونسووش لە کۆتایی مێزەکە دانیشتبوو.
چاوەکانم چوونە سەر هیۆری کە لە تەنیشتی جونسوو دانیشتبوو و بە ڕقێکی زۆرەوە لێی ئەڕوانیم، وا دەرئەکەوت کە نەیویستووە کە لێرەبێ.
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
Romance"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
