59

896 174 1.1K
                                        

ఌ︎_____________♕︎____________ఌ︎

ఌ︎_____________♕︎____________ఌ︎

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎


"هەمیشە دەمزانی تۆ و جیمین پێکەوە دەبن"

یونا وتی

هەوڵێکی زۆرم ئەدا کە مێشکم لای قسەکانی بێ بەڵام دەنگی هێواش هێواش کاڵ ئەبویەوە لە مێشکما کاتێک بیرکردنەوە سەرسەختەکانم
دەستیان بەسەردا گرتم.

ئەم بەیانییە یونا هاتە لام دوای کۆبوونەوەیەکی بازرگانی لە تۆکیۆ وەکو جێگری سەرۆکی کۆمپانیاکەم.

لە چێشتخانەکەی ماڵی جیمین دانیشتبووین ئەویش لەبەرامبەرم قسەی دەکرد، یونا بەردەوام بوو لە قسەکردن
هەموو هەوڵێکم ئەدا کە وا خۆم دەربخەم کە هیچ شتێکی هەڵە نییە.

"هەر لەسەرتاوە کە تۆی هێنا بۆ ژاپۆن دەمزانی کە ئەو.."

دەمتوانی لێوەکانی یونا ببینم کە دەجوڵێن بەڵام لە مێشکی مندا تەنها ئەو وشانە هەبوون کە ئەو وتی

"سۆنگ ئایرا هاوسەرگیریم لەگەڵ ئەکەیت؟"

بێگومان ئایرا وتی بەڵێ بۆ پێشنیارەکەی جۆنگکووک، ئەو دیمەنە دڵتەزێنەی کە ئەڵقەکەی خستە نێو پەنجەی و ڕایکێشایە ناو ماچێکی قوڵەوە بەردەوام لە مێشکمدا دووبارە دەبووەوە.

من لەو ساتەدا بە ڕاکردن لەو شوێنە ڕۆیشتمە دەرەوە و جیمینیش بە دوامدا هات، گوێم لە دەنگی هاواری خۆشی و چەپڵەی خەڵکەکە بوو بۆ ئەو دوانە، من نەمدەویست ئەوانە ببینم زۆر بە ئازار بوو.

ئەو شەوە کاتێک لەنێو ئۆتۆمبێل بووین جیمین هیچی نەوت، پێم وایە ئەو دەیزانی کە ئەوە کاریگەریەکی زۆری هەبووە لەسەرم.

کاتێک گەڕاینەوە ماڵەوە جیمین جێیهێشتم و بەتەنیا خەوتم، دەگریام هەستم بە سەرگەردانی دەکرد.

"جەین ئایا گوێ لە من دەگریت؟"

یونا وتی و منی لەبیرکردنەوەکانم دەرهێنا.

گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎Where stories live. Discover now