60

884 182 1.1K
                                        

☘︎____________❦︎____________☘︎

☘︎____________❦︎____________☘︎

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

✯_𝓋ℴ𝓉 𝒶𝓃 𝒸ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉_✯


جۆنگکووک منی بینی و نیگایەکی خۆبەزلزانی پێدام.

لەو کاتەدا بە خێرایی چاوەکانم سوڕاند و سەیری شوێنێکی دیکەم کرد، نەمدەویست هیچ سەرنجێکی پێبدەم.

لەم کاتەدا جیمین لە کوێیە؟

بڕیارمدا گەر لە سێ خولەکی داهاتوودا نەیدۆزمەوە بگەڕێمەوە ماڵەوە، بەڕاستی نەمدەویست کە بەتەنهابم.

ئەم جارە نامەم بۆ کوڕەکان نارد و پرسیم کە جیمین لە کوێیە.

هیواداربووم کە یەکێکیان وەڵامم بدەنەوە
من لە کەسێکی تەنیا دەچووم.

خۆم خەریک کرد بە سەیرکردنی سۆشیاڵ میدیاوە، هەوڵم ئەدا کە خۆم لە سەیکردنی ئەوان بە دووربگرم.

بەڵام هێشتاش جار بە جار سەیریانم دەکرد.

جۆنگکووک خەریکی ئاهەنگ گێڕان بوو و لەگەڵ میوزیکەکە سەمای دەکرد.

بەڕاستی دەتوانێت زۆر بە خێرایی خۆی بگۆڕێت، ڕۆژێک دۆڕاو و دڵشکاو دەرئەکەوێت، بەجۆرێک تەنانەت وایلێکردم بەزەییم پێیدا
بێتەوە، وە لە ڕۆژی داهاتوودا وا خۆی نیشان دەدات کە هەرگیز گرنگیشی پێنەداوە.

ئەم جارە وادەرئەکەوت کە گرنگی بە هیچ شتێک نادات و لێرەیە تەنها بۆ ئاهەنگ گێڕان و نماشکردنی دەزگیرانە نوێیەکەی.

نەمدەزانی بۆچی بینینی جۆنگکووک و ئایرا کە دەستی یەکتریان گرتبوو بێزاری ئەکردم، بەڕاستی وادیاربوو جۆنگکووک هەموو ڕووداوەکانی تێپەڕاندووە، بەڵام ئەوەی زیاتر ئازاری هەبوو ئەوەبوو کە لەگەڵ ئەو ئافرەتە بوو کە پێی ئەوتم هەرگیز لەگەڵی نەبووە و نابێت.

سەیری مۆبایلەکەم کردەوە و هەستم بە بێهیوایی ئەکرد کە هیچ وەڵامێکم نەبوو لەلایەن کوڕەکانەوە.

گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎Where stories live. Discover now