ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎
جیمین لە پێشیان وەستابوو لەنێو ئەو بارانەدا بە نیگایەکی سارد و بێ هەستەوە بەڵام لە ناوەوە دڵی لافاوێک لە خەم لێی دابوو.
جۆنگکووک نەیدەزانی چۆن کاردانەوەی هەبێت و جەینیش بڕوای بە چاوەکانی نەدەکرد و هێشتا لە باوەشی جۆنگکووک بوو بەڵام کاتێک هاتەوە هۆشی خۆی بە خێرایی لە جۆنگکووک دوورکەوتەوە.
"جیمین.."
جەین بە هێمنی وتی و هەستی بە شەرمەزاری و تاوانبارییەکی زۆر ئەکرد.
بێدەنگییەکی سەیر لەنێوان ئەو سیانەدا هەبوو،
جیمین چاوەکانی لە جەینەوە خستە سەر جۆنگکووک کە لە تەنیشتی وەستابوو.
توڕەییەکی زۆر لە ناخی جیمیندا بوو بەڵام لە ناخی خۆیدا هێشتییەوە و چاوەکانی خستەوە سەر جەین بە بینینی ئەو هەستی بە ئارامی و ئاسودەیی ئەکرد، بە هێواشی هەنگاوی بەرەو ئەو نا و لە جۆنگکووکی دوورخستەوە.
"ئایا تۆ باشیت،جەین؟"
دواجار جیمین قسەی کرد بێ دەربڕینی هیچ هەستێک.
جەین هەوڵیدا دەمی بکاتەوە و شتێک بڵێت بەڵام هیچ وشەیەک نەدەهاتە دەرەوە و لەبری ئەوە بە لاوازی سەری بە بەڵێ جوڵاند،
ئەو هێشتا شۆک بوو و نەیدەزانی چی بڵێت و چی بکات.
جەین سەرنجی دۆخی گۆڕاوی جیمینی دەدا و دەیزانی ئەو پیاوەی پێشی لە دۆخێکی دەروونی باشدا نییە.
جیمین زۆر ئارام دیاربوو کاتێک سەیری نێو چاوە شۆکبووەکانی جەینی دەکرد و ڕوومەتەکانی گرتبوو بۆ ئەوەی بزانێت باشە یاخود نا،
تەنیا شتێک کە بۆ ئەو گرنگ بوو ئەوەبوو کە ئیتر دەتوانێ ئەو لە باوەشبگرێتەوە دوای ئەو هەموو ماوەیە، بەڵام ئەوەی پێش چەند ساتێک شایەتحاڵی بوو دڵی بە تەواوی شکاند.
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
Romance"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
