ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎
بە گەڕانەوە بۆ ئەو کاتانەی کە پێکەوە بووین، بۆم دەرکەوت کە بەڕاستی دڵخۆشبووم لەگەڵی، ئەو ساتە خۆشانە شتانێکن کە دەمەوێت لە بیرم بمێنن بۆ ئەوەی ئەو جۆنگکووک لەبیر بکەم کە ئێستا شایەدیم.
زۆر ساتی خۆش و ناخۆش هەبوون، بەڵام ئەو ساتەی کە منی زیندانی کرد و وردەکارییەکانی ئەوم بینی، بۆم دەرکەوت کە بەڕاستی چۆنە
نەمدەزانی چۆن کەسێک ئەتوانێت ئەوندە خەمخۆر خۆشەویست بێت لەهەمان کاتیشدا دڕندە بێت.
خۆر ئاواببوو کاتێک بیرم لە یادەوەرییەکان دەکردەوە، پێم وابوو هەموو شتێکم لەبیر کردووە.
گوێم لە دەنگی دەرگەکە بوو کە کرایەوە، پاشان دەنگی پێڵاوەکانیم بیست کە نزیکتر و نزیکتر دەبوونەوە لە باڵکۆنەکە.
من دەمزانی ئەوە کێیە، هەوڵم ئەدا لە ڕووی دەروونییەوە خۆم ئامادە بکەم بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ببمەوە.
دەمتوانی جۆنگکووک ببینم کە هاتە نێو باڵکۆنەکە و سەیری دەوروبەری کرد تاوەکو منی بینی کە لەسەر کورسییەک دانیشتووم و بەرەو لام هات.
هەموو جەستەم گرژ بوو کاتێک لە نزیکم دانیشت بەڵام چاوەکانم لە شوێنی خۆی هێشتەوە و لێیم نەڕوانی، نەمدەویست کە بیبینم.
بێدەنگ بوو و هەستم دەکرد کە سەیری من ئەکات، بە خێرایی چاوەکانم خستە سەری و چاوە تاریکەکانیم بینی، وا دەرئەکەوت کە نەخەوتبێ و قژی بە ئارەقە ڕووپۆش کرابوو.
ئاهێکی کێشا و وتی
"بیستوومە کە خواردن ناخۆیت"
تۆنی دەنگی ئارام بوو.
چاوەکانم لەسەری لابرد و وەڵامیم نەدایەوە، هیچ وزەیەکم نەبوو بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەگەڵ بکەم.
لەناکاو یەکێک لە خزمەتکارەکان بە سینییەک خواردنەوە هاتە نێو باڵکۆنەکە و لەسەر مێزەکە لە پێشی من و جۆنگکووک سینییەکەی دانا و بە خێرایی ڕۆیشت.
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
Любовные романы"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
