ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎
چاوەکانم کردەوە و چەند جارێک دامخستنەوە و هەوڵم ئەدا کە بە جوانی پێشی خۆم ببینم، سەرم ئازارێکی زۆری هەبوو.
من لە کوێم؟
ئایا ئەوانە هەمووی خەونێک بوون؟
هیواداربووم هەمووی خەونێکبن، سیۆکجوو هەرگیز کەسێکی وانەبوو کە ئەو شتەم لەگەڵ بکات، بەڵام هیواکانم هێواش هێواش ڕوخان کاتێک سەیری دەوروبەری خۆمم کرد و خۆمم لەنێو ژوورێکی چۆڵدا بینییەوە کە تەنیا بە ڕووناکی مانگ ڕووناک ببوەوە.
ترسابووم و دڵەڕاوکێیەکی زۆرم هەبوو، سەرم نزم کردەوە و تێبینی ئەوەم کرد کە بە کورسییەکەوە بەسترابوومەوە.
لەناکاو گوێم لە دەنگی دەرگەکە بوو کە کرایەوە و لێدانی دڵمی خێراتر کرد.
سیۆکجوو هاتە ژوورەوە و چاوەکانی چوونە سەر ئەوانەی من، زەردەخەنەیەکی نەگریسانەی کرد کاتێک کورسییەکی لەلایەکی دیوارەکە هەڵگرت و لەبەرامبەرم دایناو دانیشت.
زەردەخەنەکەی فراوانتر بوو و نیگایەکی چەوت لەنێو چاوەکانیدا هەبوون، ئەو تەواو جیاوازبوو لەو سیۆکجووەی دەمناسی.
بە پێکەنینەوە وتی
"دواجار بە ئاگا هاتیتەوە، گەر حەزەکەی بیزانی تەنیا سی خولکە بێئاگای"
دوای قسەکەی دووبارە دەستی کردەوە بە پێکەنین لەپێشم، لەکاتێکا من بە بێدەنگی لێیم دەڕوانی و لە چاوەکانیدا بەدوای هاوڕێکەمدا دەگەڕام.
"پێئەچێت بپرسیت کە چی بەسەر ئەو سیۆکجووە شیرینەدا هاتووە"
ڕوخساری جدی کردەوە و پاشان وتی
" ئەو کوڕە ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر نەما"
بە بێدەنگی مابوومەوە و هەوڵمدەدا کە لە شتەکان تێبگەم.
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
Romance"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
