ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎
{١٨ ساڵ پێش ئێستا}
Jimin~
مۆبایلەکەم لەسەر مێزەکەم زەنگی لێدا بەڵام پشتگوێم خست چونکە دەمزانی ئەوە تایهیۆنگە، لە ناوەڕاستی خوێندندابووم و سبەی یەکەم ڕۆژی خوێندنە دەمەوێت ئاستێکی باشم هەبێت.
سبەی ڕۆژی لەدایکبوونی ١٢ ساڵەی جۆنگکووکە، بەڵام ناچمە لای چونکە وازم لە قسەکردن هێناوە لەگەڵیدا دوای ئەوەی دایکم ڕاستییەکەی پێ وتم کە ئەو برای منە.
جیۆن جۆنگکووک برامە و باوکیشمان جیۆن جونسوی گەورەیە، دایکم پێی وتم کە باسی منی بۆ باوکی بایۆلۆژیم کردووە بەڵام ئەو گرنگی پێنەداوە.
دایکم هەوڵ دەدات بژێوی ژیانی منی بێسوود لە باوکە جیهون دابین بکات، سەیر نییە ئەو پیاوە نەیدەتوانی وەکو کوڕێک خۆشی بوێم، ئێستا دەزانم بۆچی هەمیشە توندوتیژ بووە بەرامبەر بە من و دایکم، ئەم ڕۆژانە ناچارم دوای قوتابخانە کار بکەم و پارە پەیا بکەم، دەبێت هەر ڕۆژێک بێت کە دایکم ئەو ژیانە بژی کە شایەنییەتی، ئەوە ئامانجی منە.
لەناکاو گوێم لە دەنگە دەنگێکی زۆر بوو لە خوارەوە و لە بیرکردنەوەکانم دەرچووم.
لەوانەیە دووبارە ئەو پیاوە ئازاری دایکم بداتەوە.
"من ئیتر بێزاربووم لە هەموو ئەوشتانە."
لەبەر خۆمەوە وتم و هەستم بە توڕەییەکی زۆر ئەکرد.
هەستامەوە و لە ژوورەکەم ڕۆیشتمە دەرەوە بۆ ئەوەی ڕێگریان لێ بکەم لەوەی شەڕ بکەن، بەڵام کاتێک نزیک بوومەوە تێگەیشتم دایکم لەگەڵ ئافرەتێک شەڕی دەکرد، دەنگی ئافرەتەکە بۆ من ئاشنا بوو.
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
Romance"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
