55

902 185 1.2K
                                        

𖧷𝒱ℴ𝓉 𝒩𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 𖧷

༄-------------------------❤︎--------------------------༄

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

༄-------------------------❤︎--------------------------༄


Author~






جیمین و جەین هەر ڕۆژی دواتر بە فڕۆکە گەیشتنە پاریس، جیمین هەستی دەکرد کە خۆی و جەین پێویستیان بە پشووە لە کارکردن و هەموو ئەو شتانەی کە ڕوویاندا.

دەست لەنێو دەستی یەکتر بەنێو شەقامە پڕ لە ژیان و دڵڕفێنەکانی پاریسدا دەسوڕانەوە و وێنە و ڤیدیۆی یەکتریان دەگرت بۆ هەڵگرتنی وەکو یادگارییەکی جوان بۆ ئەو ساتانەیان.

سەرەتا بەرەو تاوەری ئیڤڵ ڕۆیشتن
بۆ جیمین گرنگ بوو کە جەین بباتە ئەوێ،
بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هەمیشە ئاواتی ئەوەی خواستووە کە ڕۆژێک سەردانی بکات.

ئەو دوانە دەست لەنێو دەستی یەکتر بەنێو شەقامە جوانەکانی پاریسدا دەگەڕان و خۆشیان دەبینی، هەستیان دەکرد کە لە جیهانی خۆیاندان، نە سترێس نە کار وە نە جۆنگکووک.


دوای ئەو ڕۆژە درێژەی کە بەڕێیان کرد
گەیشتنە هۆتێلەکەیان، کاتێک جەین دەرگەی ژوورەکەیانی کردەوە سەرسام بوو بە بینینی ئەو پەڕە گوڵانەی لەسەر زەوییەکە بوون
ڕێگەیان دروست کردبوو بەرەو باڵکۆنەکە.

"ئەوە چیی.."

بە دەربڕینێکی شۆکەوە ڕووی لە جیمین کرد و وتی.

جیمینیش زەردەخەنەی کرد و وتی

"بڕۆ ژوورەوە ئازیزم"

بەسەر گوڵەکاندا ڕۆیشت و گەیشتە باڵکۆنەکە بەڵام زیاتر سەرسام بوو بە بینینی
مێزێکی ڕازاوە بە گوڵ و شەراب و خوانی ئێوارە.

"ئەی خوایە.."

جەین وتی و سەیری دەوروبەری دەکرد
هەستی دەکرد دڵی دەتوێتەوە بەهۆی
ئەو کارە ڕۆمانسییەی جیمینەوە.

شوێنەکە ئەفسوناوی دەردەکەوت لەگەڵ دیمەنە ئارامەکەی شاری پاریس و تاوەری ئیڤڵ کە بە جوانی لێیانەوە دیار بوو.

گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎Where stories live. Discover now