ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎
{ئێستا}
Taehyung~
𝑎𝑛𝑑 𝑦𝑜𝑢 𝑛𝑒𝑣𝑒𝑟 𝑘𝑛𝑒𝑤 ℎ𝑜𝑤 𝑚𝑢𝑐ℎ 𝑖 𝑟𝑒𝑎𝑙𝑙𝑦 𝑙𝑖𝑘𝑒𝑑 𝑦𝑜𝑢..
𝑐𝑎𝑢𝑠𝑒 𝑖 𝑛𝑒𝑣𝑒 𝑒𝑣𝑒𝑛 𝑡𝑜𝑙𝑑 𝑦𝑜𝑢¡
بۆینباخەکەم کردەوە و فڕێمدایە سەر کورسییەکە، هەستم بە بێزاری و شەکەتی دەکرد بە زانینی ئەوەی سبەی ڕۆژی هاوسەرگیری جەین و جیمینە.
ئاهێکم هەڵکێشا و بە ماندوویی بەرەو باڵکۆنی ژوورەکەم ڕۆیشتم، چاوەکانم بەرز کردەوە و سەیری مانگم کرد لە ئاسمانی تاریکی شەودا.
جەین شایەنی ئەوەیە کە ڕاستییەکان بزانێت سەبارەت بە جۆنگکووک، ئەو زۆر شتی بەسەردا هاتووە و شایەنی ئەو حاڵە نییە کە تێیدایە.
من لە تەمەنی دە ساڵییەوە جۆنگکووک دەناسم، ئانای دایکی جۆنگکووک هاوڕێی دایکم بوو، بۆیە بەردەوام دەمبینی و زۆری نەخایاند بووین بە هاوڕێ، من ئەو و جیمینم بەیەکتر ناساند و هەر سێکمان بووین بە هاوڕێ.
تەنیا یەکترمان هەبوو کە پشتی پێببەسین، من لەلای هەردووکیان بووم کاتێک دایکیان لەدەستدا، وە کاتێک خێزانەکەم لەلایەن دەستەیەکەوە کوژران لە تەمەنی پانزە ساڵیمدا دواجار لەوە تێگەیشتم کە ئەوان بەچیدا تێپەڕیون، کاتێکی پڕ لە ئازارم هەبوو بەڵام سوپاس بۆ خوا کە جۆنگکووک لەگەڵم بوو.
لەناکاو قسەکانی مامە جونسوو هاتەوە یاد کە نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر پێی وتم.
"تایهیۆنگ، ئەگەر شتێک بەسەر مندا هات تکایە ئاگاداری جۆنگکووک بە، تۆ تاکە کەسیت کە متمانەم پێی هەیە کە لە پشتی ئەو بیت، من باوکێکی باش نەبووم بۆی، کاتێک منداڵبوو تەنیا هەوڵمدەدا کە ئامادەی بکەم،منیش وەکو ئەو بووم، هەست دەکەم کە تۆ کاریگەرییەکی زۆرت لەسەری هەیە، بۆیە تکایە ئاگاداری یەکتربن، تۆ و جین و هۆسیۆک متمانەم بە هەمووتانە، تەنانەت متمانەم بە جیمینی براشی هەیە و هیوادارم کە ڕۆژێک لە ڕۆژان ئاشت ببنەوە."
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
Romance"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
