ఌ︎_____________♕︎____________ఌ︎
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎
چاوەکانم کردەوە و شتەکانی دەوروبەرم تەڵخ بوون و چاوەکانم ئازاری هەبوو بەهۆی تیشکی خۆرەکەوە کە لە پەنجەرەکەوە دەهاتە ژوورەوە.
پاڵکەوتبووم و هەستم بە نەرمی بالیفە ئاوریشمەکەی ژێر سەرم دەکرد لەگەڵ ئەو سەرچەفەی کە لەسەرم بوو و گەرمی دەکردمەوە، بەڵام کاتێک جەستەم جوڵاند هەستم بە ئازاری هەموو ماسولکەکانم ئەکرد.
کەمێک سەرم جوڵاند و ناڵەیەکی بچووکم کرد لەبەر ئازاری سەر و جەستەم.
کاتژمێر چەندە؟
خەواڵووبووم، هێشتا پاڵەکەوتبووم و چاوەکانم نەکردبووەوە بە دەستم لە مێزەکەی تەنیشتمەوە بە دوای مۆبایلەکەمدا دەگەڕام، هێواش هێواش هەستم دەکرد کە خەواڵوویم نەدەما کاتێک مۆبایلەکەم نەدۆزییەوە.
چاوەکانم کردەوە و سەیری مێزەکەم کرد و مۆبایلەکەمی لێ نەبوو.
جیمین لە تەنیشتمەوە دەجوڵا و قۆڵەکانی لە دەورم دانا و زیاتر لە خۆی نزیکی کردمەوە.
بۆنێکی خۆشی لێدەهات کە دەیگەڕاندمەوە
بەڵام کاتێک چاوم چووە سەر قۆڵەکانی
شۆک بووم بە بینینی ئەو تاتۆ ئاشنایانەی کە لەسەری بوون.
ئای خوایە، ئەوە جۆنگکووکە.
هەناسەدانم قورس بوو کاتێک بە هێواشی خۆم سوڕاند بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ببمەوە و تێگەشتم کە من لە ژووی نووستنی جۆنگکووکم.
هەموو جەستەم لە شۆک و ترسدابوو.
بیرم نەدەهاتەوە چۆن گەیشتم بەوێ.
دڵم خێرا لێیدەدا کاتێک بیرەوەرییەکانی دوێنێ هاتنەوە یادم.
بە شێواوی چەند شتێکم دەهاتەوە یاد
کاتێک چوومە نێو ئۆتۆمبێلەکەی جۆنگکووک و لەتەنیشتی دانیشتم دوای ئەوەی دۆڕام لە یارییەکە، پاشان دەستی گرتبووم و بەرەو ژوورەکەی دەیبردم.
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
عاطفية"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
