ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎
"ئۆهـ جەین، هاوسەرگیریم لەگەڵ دەکەیت؟ "
چاوەکانم فراوان بوون و یەکسەر وتم
" پاڕک جیمین، جگە لە تۆ هیچ کەسێکی تر لەم جیهانەدا شایەنی ئەوە نییە کە تاوەکو کۆتایی ژیانمی لەگەڵدا بەسەر ببەم"
دڵم بە خێراییەکی باوەڕپێنەکراو لێیدەدا و هەستەکانم تێکەڵ ببوون و بێ هیچ دوو دڵیەک وتم
"هەزاران جار دەڵێم بەڵێ!"
دوای وتنی ئەوە ڕوخساری جیمین هێواش هێواش لەبەر چاوەکانم کاڵبووەوە و چاوەکانم بە فراوانی کردەوە و ڕووبەڕووی خۆری بەیانی بوومەوە.
ئەوە تەنیا خەونێک بوو.
سەیری دەوروبەری خۆمم کرد و هێشتا لە ماڵی دایکم بووم لە بۆسیۆنگ.
لەناکاو گوێم لە دەنگی دەرگەکە بوو و دایکم وتی.
"شیرینەکەم،بە ئاگا هاتوویت؟"
بە هێواشی دەرگەکەی کردەوە و هاتە ژوورەوە.
"وەرە نانی بەیانی بخۆ، جیمین زوو هەستا و نانی بەیانی بۆ ئامادەکردین"
زەردەخەنەیەکی نەرمی بۆ کردم و وتی
"ئەو کوڕە ڕۆژانە بەردەوامە لە سەرسامکردنی من"
خۆم ڕاست کردەوە و دانیشتم لەسەر جێگەکە، هەوڵێکی زۆرم دەدا کە لەو خەونە دەر بچم کە بینیم، دایکم کاتێک سەرنجی سەرسوڕمانەکەی سەر ڕووخساریدام بەرەو لام هات و لەلایەکی جێگەکە دانیشت.
"تۆ باشیت؟"
"بەڵێ دایکە، من باشم"
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
Romance"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
