57

982 194 1.1K
                                        

❀𝒗𝒐𝒕 𝒏𝒅 𝒄𝒐𝒎𝒎𝒆𝒏𝒕❀

❣︎-----------------------------♡︎----------------------------❣︎

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

❣︎-----------------------------♡︎----------------------------❣︎




هەستم بە دڵەڕاوکێ و فشارێکی زۆر ئەکرد،
بە سەختی هەناسەم دەدا
کەمێک هەناسەی قوڵم هەڵمژی و بە خۆمم گوت کە هەموو شتێک باشدەبێت بە تایبەت کە جیمین لە تەنیشیتمە.

بەڵام لە قوڵایی دڵمەوە هەستم بە قورسی و گرژی دەکرد کە دوای ئەو ماوەیە ئەو دەبینمەوە.

من قۆڵی جیمینم گرت کاتێک هەنگاومان نایە نێو خەڵکەکەوە، کەسانێک کە جل و بەرگی فەرمیان لەبەر بوو و لەلای مێزەکانیانەوە وەستابوون بە خواردنەوە و قسەکردنەوە خەریک بوون.

جلێکی سووری ئاوریشمیم لەبەر کردبوو کە تاوەکو ئەژنۆکانم دەهات لەگەڵ پێڵاوە پاژنە ژێر سوورەکانم دەگونجا، جیمین قاتێکی ڕەشی لەبەر کردبوو کە بەتەواوی تێیدا قۆز دەرئەکەوت.

نامجوون و یوونگی لە دوامانەوە بوون و سەرمان نزم دەکردەوە کاتێک بەلای ئەو کەسانەدا تێدەبپەڕین کە سڵاویان لێدەکردین.

گەیشتینە مێزە دیاری کراوەکەمان و جونسوو و کوڕەکانیش لەوێ وەستابوون و خواردنەوەیان لەدەست بوو.

هەستم بە خۆشی دەکرد کە دوای ماوەیەکی زۆر تایهیۆنگم بینی کە زەردەخەنەی دەکرد کاتێک لەگەڵ جین و هۆسیۆک قسەی دەکرد،
بەڵام زۆری پێنەچوو زەردەخەنەکەی ڕوخساری نەما کاتێک منی بینی.


جونسوو سەیری ئاڕاستەی چاوەکانی تایهیۆنگی کرد و کە ئێمەی بینی یەکسەر سڵاوی لێکردین.


"کوڕم، جەین خۆشحاڵم کە ئێوە لێرەن ئێمەش خەریکە دەست پێدەکەین"

من و جیمین سەری خۆمان دانەواند بۆ ئەوەی ڕێزی خۆمانی نیشان بدەین.


دووبارە چاوەکانم چوونەوە سەر تایهیۆنگ و زەردەخەنەم بۆی کرد، ئەویش زەردەخەنەیەکی لاوازی پێدامەوە ئەوە لە ناخەوە دڵخۆشی کردم و زەردەخەنەکەم فراوان بوو گەرچی زەردەخەنەیەکی پڕ بەدڵیش نەبووبێت
بەڵام من ئامادەبووم کە وەریبگرم، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ماوەیەکی زۆرە هیچ هەستێکی بۆ من نیشان نەداوە.

گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎Where stories live. Discover now