92

746 160 1.1K
                                        

ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎

دوای سێ ڕۆژ~


Jain~





"هێشتا باوەڕ ناکەم کە تۆ گوتت بەڵێ"

جیمین دەستی چەپی گرتبووم و سەیری ئەڵقەکەی پەنجەی ئەکردم.


"هەندێک جار واهەست دەکەم کە خەون دەبینم"


ئەو لەسەر مێزی ئۆفیسەکەم دانیشتبوو و دەستی گرتبووم لەکاتێکا منیش بە دەستی ڕاستم خەریکی واژۆکردنی پەڕاوەکانی پێشم بووم، لەم نێوەندەدا نامجوون بە دەوری ئۆفیسەکەدا دەسوڕایەوە و یوونگیش لەسەر یەکێک لە کورسییەکان دانیشتبوو و گۆڤارێکی دەخوێندەوە.


"لە ڕاستیدا چەند هەفتەیەک لەمەوبەر لە خەونمدا تۆ پێشنیاری هاوسەرگیریت بۆ کردم"

وتم کاتێک پێنووسەکەم دانا و سەرنجم خستە سەر ئەو.

"بەڕاستی؟"

سەرم بە بەڵێ جوڵاند.


"ئایا وتت بەڵێ؟"

زەردەخەنەیەکم کرد و دووبارە سەرم بە مانای ڕەزامەندی جوڵاندەوە.

"ببینە بەڕاستی ئێمە.."


لەناکاو گوێمان لە دەنگی شکانی شتێک بوو و جیمین بێدەنگ بوو.



"نەفرەت!"

نامجوون وتی و بەخێرایی کەوتە سەر چۆک و دەستی کرد بە کۆکردنەوەی شووشەکانی ئەو گوڵدانەی کە لەسەر ڕەفەکە کەواندبووی.


"ببوورە جەین، دانەیەکی نوێت بۆ دەکڕم لەوەش باشتر، بەڵێن بێت"

گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎Where stories live. Discover now