ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎
جیمین بەردەوام بوو لە قسەکانی لەگەڵ یوونگی و نامجوون و وتی.
"ڕۆژنامەوانەکان فشاریان خستووەتە سەر پۆلیس بۆ ئەوەی بزانن کە تۆمەتبارەکان کێن، بەڵام من پارەیەکی زۆرم داوە بۆ ئەوەی ناوی جەین نەکەنە سەر هەواڵەکان"
لەسەر کورسییەک دانیشتبووم بە بێدەنگی و بێزاری، ماندووبووم لەم هەموو فشارە یەک لە دوای یەکە، تەنانەت نەمانتوانی بە باشی ماتەمینی بگێڕین بۆ مردنی جونسوو چونکە خەریکی مامەڵەکردن بووین لەگەڵ ئەم ئاژەوایەدا، درەنگانی ئێوارەبوو و تا ئێستا هیچ کامێکمان پشوومان نەداوە.
جیمین ئاهێکی توندی هەڵکێشا کاتێک لەسەر کورسی ئۆفیسەکەی دانیشتەوە، چاوەکانم خستە سەری و هەستێکی ناخۆشم هەبوو بە بینینی ئەوەی بازنە ڕەشەکانی ژێر چاوەکانی دەرکەوتبوون، دوێنێ شەو بە هیچ شێوەیەک نەخەوتووە، دەزانم تەواوی کاتەکە لە ئۆفیسەکەیدا هەوڵی داوە ناوی من لەم دۆخە دەربێنێت.
نامجوون لەناکاو وتی.
"تا ئێستا هیچ چەکێک نە دۆزراوەتەوە کە تاوانەکەی پێ ئەنجامدرابێ وە هیچ شایەتحاڵێکیش نییە."
"دۆن جیمین"
کەسێک لە ڕێگەی بێتەلەکەوە وتی کە لە نزیکی جیمین بوو.
جیمین ئامێرەکەی هەڵگرت و بردییە نزیکی لێوەکانی.
"بەڵێ گوێم لێتە"
"خاتوو سۆنگ ئایرا لەلای دەروازەکەی پێشەوە جەنجاڵی دروست کردووە و داوای بینینی خاتوو جەین دەکات، ئایا پێویستە تەقەی لێ بکەم؟"
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
Romance"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
