102

732 161 155
                                        

ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎










ڕۆژی دواتر هاتوو خۆر دەرکەوت،
ئاوە ئارامەکەی دەریاچەکە ناوبەناو شەپۆلی دەدا و ڕەنگدانەوەی ئاسمانی شین و ڕوونی هەبوو.


لەناو کابینەکەی نزیکی ئەو دەریاچەیە دوو خۆشەویست هەبوون لە نێو باوەشی یەکتر،
جۆنگکووک هەستایەوە و بە چاوێکی پڕ لە خۆشەویستییەوە لە جەینی ڕوانی.

"بیری بەئاگا هاتنم کردووە لە تەنیشتی تۆوە"


بە نەرمی وتی و لە ناخیدا بە شێوەیەکی خراپ دەیویست کە ماچی بکات لە کاتێکا بە دەستی ڕوومەتی گرتبوو بەڵام لەنێو دڵیدا هەستی بە تاوانباری دەکرد و خۆشی نەیدەتوانی لێی تێبگات.


جەین بێدەنگ مایەوە و دەستی بەرز کردەوە بۆ ئەوەی ڕوومەتی جۆنگکووک بگرێت ،
چاوە پڕ لە سۆز و خۆشەویستییەکانی جۆنگکووک جەینیان دەگەڕاندەوە بۆ ڕابردوو،
ئەگەر خۆشەویستی کەسێک بوایە ئەوا جۆنگکووک دەبوو.

"لە ڕابردووا کاتێک بیرم لە داهاتوو دەکردەوە پێم وابوو تاکو ئێستا چەندنین منداڵمان دەبێ کە دەهاتنە ژوورەکەمان و بێزاریان دەکردین"

جۆنگکووک پێکەنینێکی کەمی کرد و جەینیشی هێنایە پێکەنین.

بینینی زەردەخەنەی ئەو چەندین یادەوەری گەڕاندەوە بۆ مێشکی ئەو کچە،
جۆنگکووک بە نەرمی پەنجەی بە ڕوومەتیدا دەهێنا کاتێک وتی.

" من بەڕاستی باشنیم لە دەربڕینی وشەکان بەڵام تۆ تێناگەیت کە لە ئێستادا چەنێک دڵخۆشم بە بینینی تۆ لە تەنیشتم"


بە دەنگێکی پڕ لە سۆزەوە وتی.

"دەتوانم بۆ هەتایە لێرە بمێنمەوە چونکە هەر شوێنێک تۆی لێبیت دڵخۆشی من لەو شوێنەیە"









گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎Where stories live. Discover now