ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎
جۆنگکووک سەری بەرز کردبووەوە و بە چڕی سەیری ئەکردم، شتێک لە چاوەکانیدا هەیە کە هەمیشە ڕامدەکێشێت وەکو موگناتیسێک و قورسە کە چاوەکانمی لەسەر لابدەم.
لەناکاو دەنگی یونا کە بە دەنگی بەرز ئەو گۆرانییەی دەوتەوە کە لێدەدرا منی گەڕاندەوە بۆ واقیع.
بە خێرایی چاوەکانم لابرد و سەیری شوێنێکی ترم کرد.
ئەو هات؟ چۆن توانی بێتە ژوورەوە؟
ئەو کەسانەی کە درەنگ گەیشتن دەبوو بەلەمێکی خێرا بگرن بۆ ئەوەی بێنە نێو یەختەکە چونکە ئێمە لە ناوچەیەکی دووربووین، بەڵام جگە لەوەش هێشتا پێم سەیرە کە چۆن توانی بێتە ژوورەوە دڵنیام جیمین پاسەوانی داناوە بۆ ئەوەی ئەو نەتوانێت بێت.
خۆمدا بە دەستەوە و دووبارە سەیری خوارەوەم کرد بۆ ئەوەی دووبارە چاوەکانی ببینمەوە.
بەڵام ئەمجارەیان سەری بەرز نەکردەوە و سەیری نەکردم، سەرنجی لەسەر ئەو کەسانەبوو کە لە دەوری بوون، کوڕەکانیش لەگەڵ ئەو هاتبوون.
بە بینینی هەموویان دەمزانی کە ئەمە کۆتاییەکەی باشنابێت.
ئایا بە پاسەوانەکان بڵێم؟ بەڵام ئەوە ئاژاوە دروست دەکات، تەنیا بە جیمین بڵێم باشترە، بەڵام ئەی ئەو لە کوێیە؟
هەستم بە ترس و دڵەڕاوکێ ئەکرد بەڵام هێواش هێواش ئەو هەستەم نەما کاتێک سەیری ئەوانم دەکرد کە وادیاربوو بەڕاستی چێژ لە کاتەکانیان دەبینن، هەموویان قاتێکی ڕێکیان لەبەر کردبوو و قژیان بە جوانی ڕێک خستبوو.
جۆنگکووک بەڕاستی پێئەچوو خۆشی ببینێت،بەڵام هێشتاش نەمدەتوانی هەست بە نائارامی نەکەم بە بوونی ئەو لە یەختەکەدا.
ئایا پلانی چی هەیە؟
"یونا ،من دەڕۆم و کەمێک پشوودەدەم لە یەکێک لە ژوورە تایبەتەکان باشە؟"
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
Romance"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
