43

873 123 85
                                    

༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩

★★★✵✵★★★-------------------------------❦︎-------------------------------

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

★★★✵✵★★★
-------------------------------❦︎-------------------------------








دواجار گەڕامەوە ئۆفیسەکەم

یەکسەر پاڵمدایەوە لەسەر کورسییەکەم، هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و بە ئارامی دامەوە، هەوڵم ئەدا بەسەر ئەو دۆخە پڕ لە دڵەڕاوکێیەدا زاڵبم کە کەمێک پێش ئێستا ڕوویدا، دڵنیام گەر جۆنگکووک بیبینیایە تا ئێستا لێرە دەبوو یاخود پەیوەندی پێوەئەکردم

کورسییەکەم سوڕاند و ڕووم لە دیواری ئۆفیسەکەم کرد، بە دەستەکانم کەمێک مەساجم بۆ نێو چاوانم کرد و هەوڵمئەدا جۆم ئارام بکەمەوە و ئامادەبم بۆ کۆبوونەوە تایبەتەکەم، زۆر دەمێک بوو چاوەڕێی ئەم کۆبوونەوەیەبووم لەگەڵ.. سۆنگ ئایرا

لەناکاو کەسێک لە دەرگەکەی داو منی لە بیرکردنەوەکانم پچڕاند، گوێم لە دەنگی کردنەوەی دەرگەکە بوو و پاشان داخرانی
بەڵام من هەر پشتی کورسییەکەم لەوێ بوو

"خاتوو ئۆهـ، خاتوو سۆنگ ئایرا ئێستا لێرەیە بۆ بینینی تۆ"

سێری ئاگاداری کردمەوە..

"با بێتە ژوورەوە"

دووبارە دەرگەکە کرایەوە..

"خاتوو سۆنگ، دەتوانیت بێیتە ژوورەوە"

دەنگی پاژنەکانی پێیم ئەبیست کە بە خێرایی بەرەو ژوورەوە ئەهاتن..

ئایرا سوپاسی سێری کرد و دەرگەکە داخرا، تەنها من و ئایرا لە ژوورەوە مابووینەوە

لە کاتێکا من خەریک بووم کە لە ڕووی دەروونییەوە خۆم ئامادە ئەکرد بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ببمەوە ئەویش هێواش هێواش لە مێزەکەم نزیک ئەبوەوە

"سڵاو بەڕێز پاڕک، من سۆنگ ئایرام خۆشحاڵم بە دووبارە بینینەوەت"

بە هێواشی کورسییەکەم سوڕاند و ڕووبەڕووی ڕوخسارە پڕ لە شۆکەکەی بوومەوە

گـێژاویے خـۆشەوېستۍWhere stories live. Discover now