48

269 87 296
                                    

᯽---------------------------❣︎---------------------------᯽

᯽---------------------------❣︎---------------------------᯽

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

......★......
~~~~~~~~~~~~~~~~~






Jungkook






لەسەر کورسی ژووری نوستنەکەم بەبێ هەستی دانیشتبووم، بیرم لەو قسە دڵشکێنەرە ئەکردەوە کە جین لە پەیوەندییەکەدا وتی

ئەو دووبارە جێی هێشتم، وە بێگومان گەڕایەوە لای جیمین..

"چی.."

چاوەکانم چوونە سەر هۆسیۆک کە هاتە ژوورەوە، کاتێک سەیری دیمەنی ژوورەکەی کرد بەرەو لام هات و لەسەر کورسییەکەی بەرامبەرم دانیشت، دەسەکانی لەسەر قاچەکانی دانابوو
لەنێو یەکدا، چاوەکانم لەسەر ئەو لادا و سەیری سوچێکی ژوورەکەم ئەکرد.

"تۆ باشیت؟"

بە سادەیی وتی

"ئایا وادیارە کە باشبم؟"

کەمێک بە توڕەیی وتم و سەرنجم خستەوە سەر ئەو، کاتێک بە توندی دەستی ڕاستم گرت.

کەمێک بێدەنگی هەبوو و پاشان لەناکاو وتم

"ئەمە هەمووی هەڵەی جەینە"

"ئەو نەفرەتییە لەگەڵ ئەو خوێڕییەی کە پێی دەڵێی برا پێکەوە خەوتوون"

هەناسەیەکی هەڵکێشا و چاوەکانی فراوان بوون، کەمێک چاوەکانی لەسەر من هێشتەوە و دووبارە سەیری ژوورەکەی کردەوە، چاوەکانی هێندەی تر فراوان بوون کاتێک خوێنی لەسەر زەوییەکە بینی.

"پێم مەڵێ کە.."

بە پەشۆکاوی سەیری کردم و وتی

" تۆ ئەوت کوشت؟"

"تۆ گەمژەیت؟"

بە بێزاری وتم

"هەردووکیان هێشتا زیندوون، وە بێگومان من هەرگیز ئەوە لەگەڵ جەین ناکەم، هەرچەندە ڕێم بە تایهیۆنگدا کە بژیت بەڵام ناتوانم بەڵێنی ئەوە بدەم کە لەم ڕۆژانەدا کۆتایی بە ژیانی نایەت"

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: 2 days ago ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

گـێژاویے خـۆشەوېستۍWhere stories live. Discover now