ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎
دواجار نیوەشەو بوو و ئامادەبووم کە ئەو ماڵە جێبهێڵم،سیۆکجوو لە دەرەوە لە نزیک دەروازەکان چاوەڕێی دەکردم، لە شوێنێک کە پاسەوانەکان نەیاندەبینی.
پێیم وت کە هاوڕێیەکی کوڕم منی بە دیل گرتووە و پێویستە بە جۆرێک یارمەتیم بدات.
سیۆکجوو پێی وتم کە هەوڵدان بۆ چوونە ژوورەوە قورسە لەبەر ئەوەی ئەم 'هاوڕێیەی من' پاسەوانێکی زۆری هەیە، پێی وتم گەر بتوانم بە جۆرێک بە دزییەوە لەو ماڵەوە دەربچم و ئەویش لە دەرەوەی دەروازەکان چاوەڕێ بکات، بەڵام گەر هاتوو من تووشی کێشەیەک بووم ئەوا ئەو دەچێتەسەر پلان بی و خۆی دێتە نێو ماڵەکە، پێمگوت کە نیوەی شەو باشترین کاتە بۆ پلانەکەمان چونکە لەو کاتەدا پاسەوانی کەمتر هەبوون.
تەنها هیوام ئەخواست کە جۆنگکووک بەم زووانە نەگەڕێتەوە.
دەمزانی کە سیۆکجوو کەسێکی گونجاوە بۆ ئەوەی یارمەتیم بات، چونکە هەمیشە ئاگاداری کردوومەتەوە کە هەمیشە لەلام دەبێت و هەر کات پێویستم بە یارمەتییەک بوو لەلام دەبێت.
دەزانم کە بەڵێنم بە جۆنگکووک دابوو کە لەلای دەمێنمەوە بەڵام چیتر نەمدەتوانی، ئەوە شتێکی زۆربوو بۆ من کە مامەڵەی لەگەڵ بکەم.
دەبوو بە خێرایی ڕابکەم، دەمزانی کە ئەگەری هەیە کە جۆنگکووک چاودێری کامێراکان بکات بەڵام ئامادەبووم کە مەترسی ئەوە بکەم.
بە هێمنی بەسەر پلیکانەکەدا دەڕۆیشتمە خوارەوە بەرەو هۆڵی پێشوازییەکە.
بەڵام لەناکاو وەستام کاتێک پیاوێکی باڵابەرزم بینی کە لەبەردەم مێزەکەدا وەستابوو و پشتی لە من بوو، خەریک بوو لەسەر کاغەزێک شتی دەنووسی.
ئەوە تایهیۆنگ بوو.
هەستم بە ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر ئەکرد و دڵم بە خێرایی لێیئەدا،
هەوڵمدەدا کە هەناسەدانم جێگیربکەم کاتێک بە هێواشی خۆم سوڕاند بۆ ئەوەی بگەڕێمەوە.
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
Romance"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
