98

878 173 1K
                                        


ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎












"جەین،تکایە ڕامەکە"

جۆنگکووک قۆڵی گرتم پێش ئەوەی هەنگاو بنێم و بە پلیکانەکەدا بڕۆمە سەرەوە.

"تۆ وتت کە ڕقت لەوە بوو کە کاتێک دەمەقاڵێمان دەکرد من وەکو زریانێک دەڕۆیشتم، ئێستا من لێرەم ئامادەم
بۆ ئەوەی قسەبکەین بەڵام تۆ دەڕۆیت"

ڕووم لێی کرد و چاوەکانم پڕ بوون لە فرمێسک،
هەستێکی خراپ و ناخۆشم هەبوو سەبارەت بەو کارەی کە کردم.

بە چاوە غەمگینەکانی سەیری دەکردم و قژی دڵۆپ دڵۆپ ئاوی پێدا دەهاتە خوارەوە و جلەکانی بە تەواوی تەڕبوون.

"جەین،بمبوورە بەڵام هەردووکمان بە باشی دەزانین کە تۆش ویستت ئەوە ڕووبدات
بۆیە دەتوانیت واز لە نیشاندانی دڵتەنگی بهێنیت چونکە پێت وایە ئازاری ئەو دەستگیرانەت داوە"

بۆ ساتێک بە بێباوەڕی سەیریم کرد و پاشان وتم.

"ئاسانە بۆ تۆ کە وابڵێیت، چونکە بە پێچەوانەی تۆوە من گرنگی بەوە دەدەم کە کردەوەکانم لەوانەیە ئازاری ئەو کەسە بدەن کە گرنگیم پێدەدات"

هەستم بە توندی دەنگم دەکرد کاتێک قسەم دەکرد،
پشتم لێی کرد و پێش ئەوەی هەنگاوێک بنێم دووبارە قۆڵی گرتم و ڕایکێشامەوە دواوە.

" جەین، ناتوانیت ئەوە ببینیت کە هێشتا خۆشم دەوێیت!"

بە دەنگێکی پڕ لە نائومێدییەوە هاواری کرد.

"بۆچی ناتوانیت بڵێیت کە تۆش منت خۆشدەوێت؟ چونکە باش دەزانم کە تۆ هێشتاش منت خۆشئەوێت، تۆ دەترسیت دان بەوەدا بنێیت"

گازم لە لێوم گرت بۆ ئەوەی گریانەکەی ناخم ئازاد نەکەم، بەڵام چیتر نەمتوانی خۆم بگرم و خەمەکانم دەستیان کرد بە ڕژان بەسەر ڕوخسارمدا.

گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎Where stories live. Discover now