64

856 183 1.1K
                                        

ఌ︎_____________♕︎____________ఌ︎

ఌ︎_____________♕︎____________ఌ︎

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎

بێدەنگ مامەوە و هەوڵم ئەدا کە ترس و دڵەڕاوکێکەم کەم بکەمەوە، چاوەکانم لەسەر زەوییەکە بوو کاتێک جۆنگکووک دەستی گرتبووم
پێشتر پاسەوانەکەی کراس و چاکەتێکی ڕەشی بۆی هێنا و لەبەری کرد.

بە ڕێڕەوێکدا تێپەڕین لەنێو ئۆفیسەکەیدا کە دیوارەکانی ڕەش بوون، پێشتر هەرگیز ئەوێم نەبینیبوو.

تەواوی کوڕەکان لە دوامانەوە بوون لە کاتێکا پاسەوانەکانی جۆنگکووک لە پێشمانەوە بوون و جیمینیان بە توندی گرتبوو و لەگەڵ خۆیان دەیانبرد.

نەمدەتوانی هیچ بکەم، هەستم بە بێ هێزییەکی زۆر ئەکرد.

ئەوانە هەمووی بە هۆی منەوە ڕوویاندا.

سەیری تەنیشتی خۆمم کرد و هەوڵمدا کە دووبارە سەیری چاوەکانی ئەو بکەمەوە
چونکە پێشتر تێبینی گەورەبوونی ڕەشی چاویم کردبوو کە ئەوەش ئاماژەیە بە بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر، بەڵام ئەمجارە نەمتوانی بە جوانی چاوەکانی ببینمەوە بەهۆی قژە ڕەشە شەپۆلییەکەیەوە.

ترسەکەم زیاتر بوو کاتێک پاسەوانەکانی جۆنگکووک لەبەردەم دەرگەیەکی پۆڵاینی ڕەشدا وەستان کە لە ژووری زیندان دەچوو.

ئەوەی نێو دەمم قوتدایەوە و هەوڵم ئەدا خۆم ئامادە بکەم بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ڕوویدەدا.

دەرگە پۆڵاینەکە کرایەوە و یەکسەر پەسەوانەکان بە توندی جیمینیان پاڵنایە ژوورەوە.

جۆنگکووک بە توندی دەستی گرتم و بە دوای خۆیدا ڕایکێشامە ژوورەوە، کاتێک ڕووناکییەکان بە ڕیز داگیرسان ژوورێکی چۆڵ دەرکەوت کە دیوارەکانی ڕەنگی خەڵوزیان هەبوو.

ژوورەکە هەستێکی ترسناکی پێئەبەخشیم، سەیری تەواوی ژوورەکەم کرد و تەنیا یەک کورسیم بینی کە لە ناوەڕاستی ژوورەکە دانرابوو.

هەستم بە دروستبوونی فرمێسک ئەکرد لە نێو چاوەکانمدا بەڵام بە خێرایی گەڕاندمنەوە، نەمدەویست هیچ نیشانەیەکی لاوازی خۆم نیشانی جۆنگکووک بدەم.

گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎Where stories live. Discover now