67

995 184 1.1K
                                        

ఌ︎_____________♕︎____________ఌ︎

ఌ︎_____________♕︎____________ఌ︎

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎









دەرگە پۆڵاینەکە لە دوای جیمینەوە داخرا و چاوەکانم خستە سەر دەستە لەرزۆکەکانم کاتێک لەسەر زەوییەکە دانیشتم و چوومە نێو گریانێکی بێ کۆنترۆڵەوە.

بەڵام لەناکاو چەپڵە لێدانەکەی جۆنگکووک وایلێکردم و سەرم بەرز بکەمەوە و سەیری بکەم کاتێک جگەرەکە بە لێویەوەبوو و چەپڵەی لێدەدا.

"واو، بەتەواوی نمایشێکی جوان بوو، چێژبەخش بوو، باشترین درامابوو کە بینیبێتم"

وتی و بە دەم خۆیەوە پێدەکەنی.

لەو حاڵەدا وازم لە وتنی هەر شتێک هێنابوو، وادیاربوو هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ ئەوەی قسەی لەگەڵ بکرێ بەلەبەرچاوگرتنی ڕەفتارەکانی
لووت بەرز و دڵڕەق.


ئاهێکی قوڵی کێشا و لە من نزیک بووەوە کاتێک هەنسکم دەدا.

" هیوادارم ئەوەی کە دەبوو پێی بڵێیت، وتبێتت، چونکە ئازیزم ئێستا تەنها هی منی و لەژێر دەستی مندای"

پێش ئەوەی هیچ بکەم یان بڵێم بە توندی دەستی گرتم و بەدوای خۆیدا ڕایکێشامە دەرەوەی ئۆفیسەکە.

هەستم بە بێهێزی جەستەم ئەکرد، نەمدەتوانی هیچ کاردانەوەیەکم هەبێت کاتێک بە پلیکانەکاندا بەدوای خۆیدا دەیبردمە سەرەوە بۆ ژووری نوستنەکەی.

"ئەو بەڵێنەت لەبیرە کە پێتدام ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر؟پێت وتم کە چەندی بمەوێت دەتوانم لەگەڵتبم"

دەرگەکەی لە دوامانەوە داخست و قوفڵی کرد، پاشان بە چاوە شەهوەتاوییەکانییەوە ڕووی لێکردم و دەستی کرد بە کردنەوەی قۆپچەکانی کراسەکەی.

"پێم خۆشە ئێستا ئەو بەڵێنەت ببەیتە سەر"

کەمەری گرتم و لە خۆی نزیکی کردمەوە و لێوەکانی بە شێوەیەکی شەڕانگێزانە لەسەر ئەوانەی من دانا.

گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎Where stories live. Discover now