ఌ︎_____________♕︎____________ఌ︎
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎
بە بێدەنگی دانیشتبووم و هەستم بە شڵەژاوی و دڵەڕاوکێ ئەکرد کاتێک لە دیوارە سپییەکانی ژووری لێکۆڵینەوەم دەڕوانی، چاوەکانم خستەوە سەر پەنجەرە ڕەشەکە کە وێنە دانەوەی خۆمی نیشان دەدا بەڵام دەمزانی لە دیوەکەی ترەوە هەندێک کەس سەیری هەموو جوڵەیەکم ئەکەن و گوێ بیستی هەموو ئەو شتانە دەبن کە دەیڵێم.
دوای ئەوەی پۆلیس دەروازەی ماڵەکەیان گەمارۆدابووم ویستیان بمبەن بۆ بنکەی پۆلیس، جیمین نەیدەویست کە بڕۆم بەڵام من بە ئامادەییەوە لەگەڵیان هاتم چونکە دەزانم بێتاوانم.
دواجار دەرگەکە کرایەوە و ئەفسەرێکی پۆلیسی تەمەن مامناوەند هاتە ژوورەوە و لە بەرامبەرم دانیشت.
"دەزانم پێشتر مافەکانیان پێوتویت و ڕازی بوویت کە لێپرسینەوەت لەگەڵدا بکرێ بەڵام با دووبارەی بکەمەوە."
دەستەکانی لەنێو یەکدا گرێدا و چاوەکانی خستە سەر دەستەکانی من.
"تۆ مافی بێدەنگیت هەیە، هەر شتێک کە دەیڵێیت دەتوانرێت لە دادگادا لە دژت بەکاربهێنرێت، مافی گرتنی پارێزەرت هەیە،
بەڵام ئەگەر دەتەوێت ئێستا بەبێ ئامادەبوونی پارێزەر وەڵامی پرسیارەکانت بدەیتەوە ئەوا مافی ئەوەت هەیە هەرکاتێک ویستت واز لە وەڵامدانەوە بهێنیت."
سەرم بە ڕازیبوون جوڵاند و هەستم بە ترس و دەمارگیری ئەکرد.
"خاتوو ئۆهـ، پەیوەندیت لەگەڵ بەڕێز جونسوو چۆن بوو؟"
بێ دوودڵێ وەڵامیم دایەوە و وتم.
"ئەو وەک باوکێک بوو بۆم"
"ئایا هیچ ناڕەزایەتییەکت بەرامبەری هەبوو؟"
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
Romance"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
