ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎
Author~
ڕۆژی هاوسەرگیری جەین و جیمین بوو،
هەزاران بانگهێشت نامە نێردرابوو بۆ هاوڕێ و هاوکارەکانیان کە چاوەڕوان دەکرێت بەشداری لە گەورەترین ڕۆژی ئەوان و هاوسەرگیرییە شاهانەکەیاندا بکەن.
جیمین لە ژووری جل گۆڕینەکەی شوێنی ئاهەنگەکە بوو، دەمارگیربوو و هیوایەکی زۆری هەبوو کە هەموو شتێک بە باشی بەڕێوە بچێت، بەڵام لە ڕادەبەدەر دڵخۆشیش بوو کە دواجار هاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستی ژیانیدا دەکرد.
هەوڵی دەدا کە خۆی ئارام بکاتەوە بەڵام لەگەڵ نزیک بوونەوەی کات لە ئاهەنگەکە خراپتر دەبوو، سەرەڕای ئەو هەستانەشی هێشتاش دەیویست کە چێژ لە هەموو ساتێکی ئەو ڕۆژە تایبەتە وەربگرێت کە هەرگیز بیری لەوە نەدەکردەوە کە پێی بگات، ئەوە ئەو ڕۆژە بوو کە جەینی دەکرد بە هاوسەری خۆی و لاپەڕەیەکی نوێی لە ژیانیدا هەڵدەدایەوە و ژیانێکی نوێی لەگەڵیدا دەست پێ دەکرد وەکو ژن و مێردێک.
"سڵاو!"
دەنگی کەسێک هات و جیمینی پچڕاند لە بیرکردنەوەکانی، کاتێک ئاوڕی دایەوە یوونگی و نامجوونی بینی کە هەر یەکەیان قاتێکی ڕەشیان پۆشی بوو.
یوونگی سەیری جیمینی کرد و وتی
"زۆر باش ئەو جلانەت لێ گونجاوە."
"ئای جیمین.."
نامجوون وتی و سەرتاپێ سەیری کرد.
یوونگی بە پەرۆشی باوەشی لە جیمین دا و پاشانیش نامجوون.
"تۆ زۆر باش دەردەکەویت لەنێو ئەو جلانە، پیرۆزە."
یوونگی دەستی کردەوە بە گاڵتەکانی و وتی
"هەرگیز بیرم لەوە نەدەکردەوە کە ئەم ڕۆژە بێت بەڵام ئەوەتا لێرەین."
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
Romance"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
