ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎
ڕۆژی دواتر کاتێک جۆنگکووک بەئاگا هاتەوە هەستی بە گەرمی کەسێک کرد لە تەنیشتی،
کاتێک کە زانی کێیە خۆشییەکی زۆر لەناوەوەیدا سەری هەڵدا، زەردەخەنە چووە سەر لێوەکانی کاتێک جەینی بینی کە لەسەر سنگی خەوتووە.
بۆ چەند ساتێک هەر بەو جۆرە مایەوە و لەوی دەڕوانی، ئەو لە ژێر ئەو تیشکە خۆرە بەیانیانەدا جوانتر بوو، دەنگی سروشتیش کە لە دەرەوە دەهات کەشەکەی جوانتر دەکرد ،
جۆنگکووک وای هەست دەکرد کە لە خەوندایە.
زۆری نەخایاند زەردەخەنەکەی لێوی گۆڕا بۆ خەمناکی چونکە ماوەیەکی زۆر تێپەڕیوە بەسەر دواین جار کە جەین لە تەنیشتی بووە،
ئەو زۆر بیری بەئاگا هاتنی کردبوو لە تەنیشتی جەینەوە، ئەو ساتانەی کە پێشتر بە شتێکی ئاسایی دەزانی بەڵام ئێستا بە هەموو دڵییەوە ساتێکی وایدەویست، زیاتر لە خۆی نزیکی کردەوە و تێبینی قۆڵە ڕووتەکان و جەستە ڕووتەکەی کرد لەژێر دەستەکانیدا
یەکسەر لەو ساتەدا ڕووداوەکانی دوێنی شەو بە خێرایی هاتنەوە پێش چاوەکانی.
ئەوەی بیرهاتەوە کە بە دوای جەیندا ڕایدەکرد بۆ نێو دارستانەکە و هەستی بە ترس دەکرد لەوەی جەین شتێکی لێبێت چونکە دوێنێ شەو بارانێکی بە لێزمە دەباری،
وە دوای ڕاکردنێکی زۆر جەین پێی خلیسکاو کەوتە نێو دەریاچەکەوە و بێ هیچ دوودڵیەک خێرا بە دوایدا بازیدایە نێو ئاوە ساردەکەوە.
ئەوەی بیرهاتەوە کە چەندێک ماندوو بوو بەڵام بڕیاریدا بوو کە جەین بگەڕێنێتەوە بۆ کەنارەکە و بۆیە هەر بەردەوام بوو،
بەڵام کاتێک گەڕایەوە وشکانی هەستی بە قورسی لەشی دەکرد و ماندووبوو و دوای ئەوە هیچی بیرنەدەهاتەوە،
تەنیا دەنگێکی دیاری کراوی دەهاتەوە بیر
دەنگی ئەو کە بەردەوام بانگی دەکرد و بە زیندوویی دەیهێشتەوە.
دوای ئەو چرپە نەرمانەی دوێنێ شەو،
دووبارە سەیری جەینی کرد و هەستی بە ئاسودەیی دەکرد کە باشە و توندتر لە باوەشی گرت.
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
Romance"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
