ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦
دوای مانگێک~
وەستابووم و سەیری نامجوونم دەکرد کە خەریکی ئاودانی ئەو گوڵانەبوو کە مانگێک لەمەوبەر هێنایانی.
چاوەکانم سوڕاند و سەیری هەموو ئەو گوڵانەم کرد کە لە ژووری میوانەکەدا بوون و پێویست بوو کە ئاویان بدەم، من بێزار نەبووم لەو کارەم بەڵکو پێم خۆشبوو و چێژم لێی دەبینی،
مانگێک پشووم لە کارەکەم وەرگرت بەڵام لەبری ئەوەی بچمە شوێنێکی تر بۆ پشووەکەم بڕیارمدا کە لە ماڵەوە بمێنمەوە، نەچوونم بۆ سەر کار لەم چەند هەفتەیەی ڕابردوودا وای لێکردووم وا هەست بکەم کە ئافرەتی ماڵەوەم بەڵام هێشتا هاوسەرگیریم نەکردووە،
چەند مانگێک ماوە بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەم.
"جەین!"
من و نامجوون هەردووکمان ڕوومان لە دەنگەکە کرد و یونامان بینی کە بە خێرایی بەرەو لام هات.
"ئەوەت بیستووە!"
دواجار گەیشتە بەردەمم و وەستا بۆ ئەوەی هەناسەی ڕێک بکاتەوە.
"چیم بیستووە؟"
پرسیم و هەوڵمدەدا پێکەنینەکەم بشارمەوە بەهۆی ئەو ماندووبوونم و وروژاوییەی ئەوەوە.
"جۆنگکووک و ئایرا هاوسەرگیریان کردووە!"
لە شوێنی خۆم ڕەق بووم و ئەو شووشەیە لە دەستەکانم کەوتە خوارەوە کە گوڵەکانم پێی ئاودەدا، چاوەکانم هەر لەسەر ئەوبوون وەک ئەوەی جەستەم لە کارکردن وەستابێ، هەستم دەکرد کە لە کابوسێکدام.
"هەموو هەواڵەکان باسی ئەوەیە، چۆن نازانیت؟"
یونا خێرا دەستی برد بۆ کۆنترۆڵەکە و تەلەفزیۆنەکەی هەڵکرت، بەڵام نیگاکانی من هەر لە هەمان شوێن وەستابوون.
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
Romance"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
